گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، ئه‌مڕۆ له ماڵی خۆیان لە سلێمانی به چه‌كێكی جۆری تاپڕ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، پۆلیسی شاره‌كه‌ش زانیاری له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌و گه‌نجه ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی حوزه‌یران، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس له ڕووداوێك ئاگادار كرانه‌وه، گه‌یشتینه شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ركه‌وت مێرمنداڵێك خۆی كوشتووه.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و گه‌نجه‌ی كه خۆی كوشتووه، له ماڵی باوكی بووه و ته‌مه‌نی 17 ساڵ ده‌بێت، ڕووداوه‌كه‌ش به چه‌كی جۆری تاپڕ بووه و له سه‌ری خۆی داوه، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكار و شێوازی كوشتنه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
كه‌سوكاری ئه‌و گەنجە ده‌ڵێن هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه
زیاتر گوتی، له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی كه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌و منداڵه كراوه، ده‌ڵێن هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه و منداڵه‌كه‌ش كێشه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و به‌یانییه ڕووداوه‌كه ڕووی داوه.
هه‌روه‌ها گوتی، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی ده‌كات، بۆمان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه ڕووداوه‌كه خۆكوشتن بووه یان له ده‌ست ده‌رچوون، لاشه‌كه براوه‌ته پزیشكی دادی سلێمانی بۆ توێكاری.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتن و خۆكوشتن له سلێمانی رووی داوه، له دواین جاریش هه‌فته‌ی رابردوو كه‌سێك له‌سه‌ر فول لایت له سلێمانی كوژرا، به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس، ته‌واوی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كوشتن كه له رابردوو روویان داوه، بكوژ گیراوه به بكوژی ئه‌و كهسهشهوه كه له‌سه‌ر فول لایت كوژرا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی