په‌یمانگه‌ى گالیلۆ گالیلى راى گه‌یاند، ئامێرێكى تایبه‌تى داهێناوه كه له ماوه‌ى چه‌ند چركه‌یه‌ك پاره له هه‌ر ڤایرۆسێك پاك ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش مه‌ترسى ئاڵوگۆڕى پاره له سه‌رده‌مى كۆرۆنا كه‌متر ده‌كاته‌وه.
ئاژانسى
ئاكى ئێتاڵى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، قوتابییه‌ك به ناوى ڤیۆریل یونۆت له په‌یمانگه‌ى گالیلۆ گالیلى ئامێرێكى بۆ پاككردنه‌وه‌ى پاره له هه‌ر ڤایرۆسێك دروست كردووه.
ئامێره‌كه هێشتا به ته‌واوى بۆ فرۆشتن ئاماده نه‌كراوه و بڕیاره له پێشانگه‌ى " Make Usa " نمایش بكرێت، دواتر ده‌ست به فرۆشتنى بكرێت.
پاره هۆكارێكه بۆ گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆس
بیرۆكه‌ى پاككردنه‌وه‌ى پاره‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه، پاره‌كه ده‌خرێته ناو ئامێرێك، ئامێره‌كه به هۆى چه‌ند گلۆپێكه‌وه شه‌پۆلى درێژى 185 نانۆمه‌ترى ئۆزۆن به‌رهه‌م ده‌هێنێ كه له ماوه‌ى چه‌ند چركه‌یه‌ك هه‌موو ڤایرۆس و به‌كتریایه‌ك له‌ناو ده‌بات.
دروستكردنى ئه‌و ئامێره له كاتێكدایه كه په‌تاى كۆرۆنا له سه‌رانسه‌رى دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه و تووشبووانى له شه‌ش ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕى كردووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌یش ئاڵۆگۆڕى پاره‌یه.
بۆیه به داهێنانى ئه‌و ئامێره مه‌ترسى ئاڵۆگۆڕى پاره له گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڤید 19 كه‌متر ده‌بێته‌وه.