چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عێراق ئاشكرایان كردووه، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاڵپشتى بۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه به‌م كاره‌یان كازمى ده‌بێته خاوه‌ن فراكسیۆنێك له په‌رله‌مانى عێراقدا.
دواى شكستى چه‌ند كاندیدێك، مسته‌فا كازمى له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه له مانگى نیسان هاته راسپاردن و دواتر له حه‌وتى مانگى رابردوودا دواى زه‌حمه‌تییه‌كى زۆر و مشت‌ومڕێك توندى نیوان لایه‌نه شیعه‌كان كابینه‌كه‌ى به ناته‌واوى په‌سه‌ند كرا. كازمى پێشتر سه‌رۆكى هه‌واڵگرى عێراق بووه و هیچ فراكسیۆنێكى دیاریكراوى له ناو په‌رله‌مان نه‌بووه تا داكۆكى لێ بكات.
50 په‌رله‌مانتار فراكسیۆنێك بۆ كازمى دروست ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ ئاشكراى كردووه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عێراقى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان فراكسیۆنێكى په‌رله‌مانى پێكبهێنن، به ئامانجى پاڵپشتى كاره‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و فراكسیۆنه‌ى هه‌وڵى بۆ ده‌درێت له سه‌رووى هاوپه‌یمانییه‌كانى تر ده‌بێت، واته پێوه‌ندى به لایه‌نى حزبى و پێكهاته و تایفه‌گه‌رییه‌وه نییه. شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه كردووه كه تا ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كى حوزه‌یران كه راپۆرته‌كه‌ى تێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌ڵمه‌تى په‌رله‌مانتاران به‌رده‌وامه و تا ئێسته 50 په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان پاڵپشتى مسته‌فا كازمى له ناو په‌رله‌مان دروست بكرێت.
رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" باسى له‌وه كردووه، زنجیره ته‌نگژه‌كانى عێراق له‌ڕووى سیاسى و ته‌ناهى و ئابوورى و ته‌ندروستى واى له‌و په‌رله‌مانتارانه كردووه به‌و هه‌ڵمه‌ته هه‌ڵبستن.
حوسێن عه‌ره‌ب سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى ئیراده له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له نوێنه‌رانى ته‌واوى فراكسیۆنه جیاوازه‌كان پێكهاتوون و ده‌یانه‌وێ پاڵپشتى ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت بكه‌ن، به‌و مانایه‌ى ده‌یانه‌وێ هاوپه‌یمانییه‌كى سیاسى هه‌بێت له پشت سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه و هه‌ڵوێسته‌كانیان بۆ پاڵپشتى ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره زیاتر ئامانجى هاوپه‌یمانییه‌كه روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "ئه‌و هاوپه‌یمانه سیماى سه‌ره‌تایى ده‌ركه‌وتووه، له‌میانه‌ى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر په‌رله‌مانتار ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بوه‌ستن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ته‌نگژانه‌ى رووى له وڵات كردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵه كاره‌سات ئامێزه‌كان دووباره نه‌بنه‌وه".
نایانه‌وێ كازمى بێ له‌ناو په‌رله‌مان بێ پاڵپشت بێت
هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران وێڕاى ئه‌وه‌ى دروستكردنى پاڵپشتى بۆ مسته‌فا كازمى له‌ناو په‌رله‌مان به پێویست ده‌زانن، باس له مه‌ترسییه‌كیش ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتى له‌م جۆره یاوه‌ر ده‌بێت.
عالیه نسه‌یف په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات، پێكهێنانى هاوپه‌یمانى بۆ كازمى باشه، به‌ڵام مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه لایه‌نێكى تر بێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م هاوپه‌یمانییه نوێیه بگرێت. نسه‌یف ده‌ڵێ، "ئامانجى فراكسیۆنه‌كه هاوكارى سه‌رۆك وه‌زیرانه بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ى وڵات، به‌ڵام هه‌وڵى ئه‌وه‌یش هه‌یه لایه‌نێكى سیاسى هه‌وڵى رفاندنى ئه‌و قه‌واره نوێیه بدات"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره له واقیعدا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى كاریگه‌رى ده‌بێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه حوسێن عه‌ره‌ب پێی وایه هیچ مه‌ترسییه‌ك له ئارا نییه و ده‌ڵێ، "كۆششه‌كان هێشتا به ئاراسته‌ى دروستكردنى فراكسیۆنه‌كه به‌رده‌وامه و ئێمه گه‌شبینین به‌وه‌ى ئاره‌زوویه‌كى نایاب له‌لاى ژماره‌یه‌كى زۆر په‌رله‌مانتاران هه‌یه".
ریاز ته‌میمى له هاوپه‌یمانى نه‌سڕ ده‌ڵێ، "پێكهێنانى فراكسیۆنى پاڵپشت به سه‌رۆك وه‌زیران هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌یه‌كى دروست ده‌ڕوات، تا سه‌رۆك وه‌زیران بتوانێ به‌هێز و بێ كاریگه‌رى كارى خۆى بكات".
ئاراس حه‌بیب كه‌ریم په‌رله‌مانتار و رێبه‌رى كۆنگره‌ى نیشتمانى باسى له‌وه كردووه، كازمى به‌هۆى ره‌زامه‌ندى زۆرینه بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران، بۆیه ده‌بێت پاڵپشتى بكرێت تا سه‌ر بكه‌وێت. جیا له‌وه‌یش ئه‌م په‌رله‌مانتاره ده‌ڵى ده‌بێت ئه‌و پاڵپشتییه له واقیع ده‌ربكه‌وێت، چونكه هیچ بژارده‌یه‌كى ترمان له به‌رده‌ستدا نییه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ناو په‌رله‌مان فراكسیۆنێكى دیاریكراوى نه‌بوو، بۆیه پاڵپشتیشى له‌ناو په‌رله‌مان نه‌بوو، وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ى بۆ كراوه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه نایه‌وێ هه‌ڵه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى دووباره ببێته‌وه و مسته‌فا كازمى له ناو په‌رله‌مان بێ پاڵپشت بێت.