رووسیا یەكەم چارەسەری كۆرۆنا دەخاتە روو

:: PM:05:40:01/06/2020 ‌

لەوكاتەی تا ئێستە ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسییەكی گەورەی بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتی دروست كردووە و ژمارەی تووشبووانی شەش ملیۆن و 250 هەزاری تێپەڕ كردووە، تا ئێستە نەتوانراوە ڤاكسینی بنبڕ بۆ چارەسەركردن و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە بدۆزرێتەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو رووسیا یەكەم چارەسەری پەتای كۆرۆنا بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی بەكاربێنێت، كە توانای هەیە لە ماوەی چوار رۆژ چارەسەری تووشبووان بكات.
مانگانە بەشی چارەسەركردنی 60 هەزار نەخۆش بەرهەم دەهێنرێت
كیریل دیمترییڤ، سەرۆكی سندووقی سەرمایەی سیادی رووسیا، كە دەستەی پاڵپشتی دارایی ئەو دەرمانەیە، بە "رۆیتەرز"ی گوت، نەخۆشخانەكانی رووسیا دەتوانن لە 11ی ئەم مانگە دەست بە بەكارهێنانی دەرمانی دژ بە ڤایرۆسشی كۆرۆنا ناسراو بە "ئڤیفاڤیر"  "Avifavir"، بۆ چارەسەركردنی نەخۆشەكان بكەن.

زیاتر گوتی، كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەو دەرمانە بە قەبارەی چارەسەركردنی 60 هەزار نەخۆش لە مانگێك ئەو دەرمانە بەرهەمدێنێت، روونی كردەوە كە زانایانی رووسیا توانوویانە پەرە بە دەرمانێكی پێشوو بدەن و ئەو گۆڕانكاریانەیش لە ماوەی دوو هەفتە بۆ لایەنی تر دەگوازنەوە، كاتێك شەمووی رابردوو ناوی دەرمانە نوێیەكە لە لیستی دەرمانە بەكارهاتووە پەسندكراوەكان لەلایەن حكوومەتی رووسیا دەركەوت.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل