له ساڵی 2019ـدا ڕاگه‌یانرا كه كه‌یڵی جێنه‌ر گه‌نجترین ملیاردێری دنیایه، به‌ڵام یه‌كێك له گۆڤاره به‌ناوبانگه‌كانی دنیا ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، كه‌یڵی به هیچ جۆرێك سامانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیار دۆلاریی ئه‌مه‌ریكی، كه ئه‌مه‌یش نازناویی گه‌نجترن ملیاردێری لێ ده‌سه‌نێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" به پشتبه‌ستن به گۆڤاری "فۆربس" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كه‌یڵی جێنه‌ر خاوه‌نی 900 ملیۆن دۆلاره و سامانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه نازناوی گه‌نجترین ملیاردێر له‌و كچه ده‌سه‌نرێته‌وه و چیتر پێی ناگوترێت گه‌نجترین ملیاردێر.
گۆڤارەکە بە تەواوەتی ئەوە دەردەخات کە کەیڵی جێنەر ملیاردێر نییە
پێشتر گۆڤاری فۆربس چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كه‌یڵی جێنه‌ر كردبوو له‌باره‌ی سامانه‌كه‌ی، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه ده‌ركه‌وت سامانی كه‌یڵی جێنه‌ر نه‌گه‌یشتووه‌ته ملیارێك دۆلار، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه.
له‌لایه‌كی تریش وای له كه‌یڵی جێنه‌ر كرد له تویته‌ری تایبه‌تی خۆی تویتێك بنووسێت و بڵێت، من هه‌رگیز داوای ئه‌و نازناوه‌م نه‌كردووه و نه‌مویستووه درۆ بكه‌م بۆ هیچ مه‌به‌ستێك.