گۆڤاری فۆرێبسی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌و زانا زینده‌وه‌رزانه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان سه‌رمایه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه و بووه به یه‌كێك له ملیاردێره‌كانی جیهان، كۆرۆنا بووه به خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ زیادبوونی ئاستی گه‌شه‌ی كۆمپانیاكه‌ی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سامانه‌كه‌یشی زۆر له‌وه‌ی ئێسته هه‌یه‌تی و به‌ده‌ستی هێناوه زیاتر بێت.
ئه‌و پیاوه ناوی تیموسی سپرینگه‌ره و پسپۆری زانستی زینده‌وه‌رزانییه له زانكۆی هارڤارد، ئه‌و ده‌یان ساڵ پێش ئێسته په‌ی به داهاتوو بردووه و كۆمپانیایه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆجیای زینده‌وه‌رزانی و ڤایرۆس و به‌كتریاناسی داناوه و وه‌به‌رهێنانی له كۆمپانیاكه‌ی كردووه، هه‌رچه‌نده دۆخی كۆمپانیایه‌كی دوای زیاتر له 10 ساڵ هێنده پێشكه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته له جیهان هه‌یه، بایی 20 ساڵ قه‌ره‌بووی ئه‌و 10 ساڵه‌ی ڕابردووی بۆ كردووه‌ته‌وه و گه‌شه‌ی كۆمپانیاكه و سه‌رمایه‌كه‌ی به خێراییه‌كی زۆر زیاتر له هه‌ر كۆمپانیایه‌كی تری دنیا ڕووی له پێشڤه‌چوونه و له كۆمپانیایه‌كی ئاسایی و بێ ناو و ده‌نگه‌وه، بووه به كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی دنیا و خاوه‌نی ناوبانگێكی یه‌كجار گه‌وره.
له ماوه‌ی ڕابردوو به هه‌موو زمانه‌كانی دنیا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی مۆدێرنا توانیویه‌تی ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌و پیاوه خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایه و ئێسته خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه و به‌و هۆیه‌وه‌یش ناوبانگێكی گه‌وره‌ی په‌یدا كردووه، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ڤاكسین، به‌ڵكوو خه‌ڵكی زۆرێك له به‌رهه‌مه‌كانی تری كۆمپانیاكه ده‌كڕن و به ته‌واوی باوه‌ڕ و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت جیهانیشی به‌ده‌ستهێناوه و وڵاتانی جیهان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
زیاتر له 10 ساڵ پێش ئێسته بیری له ڕۆژێكی وه‌كو ئێسته كردووه‌ته‌وه و كۆمپانیایه‌كی دامه‌زراند
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا، كۆمپانیای مۆدێرنا به‌های پشكه‌كانی به ڕێژه‌ی 12% ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، كه ئه‌مه‌یش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر خه‌یاڵییه له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێسته كه هه‌موو جیهان له ڕووی گه‌شه‌ی ئابووری و پێشڤه‌چوونه‌وه له پاشه‌كشه و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌دایه. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه فۆربس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێسته سه‌رمایه‌ی تیموسی گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی ملیارێك دۆلاره‌وه، ته‌نیا له‌و پشكانه‌ی كه له كۆمپانیای مۆدێرنا بۆ خۆی ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی پشكی له سێ كۆمپانیای تری بچو‌وكیش هه‌یه، كه تایبه‌تن به دروستكردنی كه‌لوپه‌لی پزیشكی و خۆپارێزی له په‌تا گوێزراوه‌كان و نه‌خۆشییه ڤایرۆسی و به‌كتریاكان.
تیموسی سپرینگه‌ر /ته‌مه‌ن 72 ساڵ/ له لێدوانێكی بۆ گۆڤار فۆربس ده‌ڵێ، فه‌لسه‌فه‌ی من ئه‌وه‌یه وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه ده‌یزانم، له ڕاستیدا من زانام، حه‌ز به خۆ ئاماده‌كاری ده‌كه‌م بۆ ئه‌گه‌ره زانستییه‌كان، زۆرێك له زاناكانیش خاوه‌نی كۆمپانیان، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی كه سه‌ركه‌وتن ده‌بێته هاوڕێ و یاوه‌رییان، به‌ڵام من توانیومه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره مسۆگه‌ر بكه‌م، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وردتر بیرم له زانست و بواره‌كه‌م كرده‌وه و زۆرتریش له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردن و كۆمپانیا و كارسازی خوێندمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له بواری دووه‌میش زانینی ته‌واوم هه‌بێت، نه‌ك ته‌نیا پشت به دیوه زانستییه‌كه‌ی خۆم ببه‌ستم كه بواری زینده‌وه‌ره به‌چاو نه‌بینراوه‌كانه، ئه‌و پێناسه‌ی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێ، زانایه‌كی زۆر وردم و وه‌به‌رهێنه‌رێكی ته‌واو گورج و چالاكیشم.
له 12ی ئایار/مایۆی ڕابردوو فه‌رمانگه‌ی خواردن و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مۆدێرنا كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانی له تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینێكی دژه كۆرۆنا سه‌ركه‌وتوو بێ و ئه‌و ڤاكسینه كاتێك له‌سه‌ر تووشبووان تاقیكرایه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی ته‌واوی به‌ده‌ستهێنا.
تا ئێسته تاكه كۆمپانیایه كه ڤاكسینی به‌رهه‌مهێنراوی له‌سه‌ر تووشبووانی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا بێت
به گشتی ئێسته سه‌رمایه‌ی به‌رده‌ستی كۆمپانیاكه گه‌یشتووه‌ته 2.1 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، جیا له‌وه‌ی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌یش نرخیان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر خێرا به‌رزبووه‌ته‌وه و خه‌مڵاندنه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه خێراترین گه‌شه‌ی كۆمپانیایه له مێژووی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه.
ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی به‌وشێوه‌یه ڕووی له پێشكه‌وتنه و سه‌رمایه و داهاتی ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام ده‌سبه‌رداری پیشه‌كه‌ی خۆی وه‌كو وانه‌بێژ له زانكۆی هارڤارد نه‌بووه و له ساڵی 1977ه‌وه وانه له‌و زانكۆیه ده‌ڵێته‌وه و ئێسته‌یش چه‌ندان خوێندكاری دكتۆرای هه‌یه كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین وانه‌یان پێ ده‌ڵێته‌وه و ستیڤان بانسیلی شاره‌زای ئابووریشی كردووه‌ته‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مۆدێرنا و دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و هه‌رچه‌ند له ئابووری و به‌ڕێوه‌بردن بزانێ، هه‌ر هزری لای بواره‌كه‌ی خۆیه‌تی، بۆیه نایه‌وێ به دوو شته‌وه سه‌رقاڵ بێت.