لێدوانێكى جومعه عیناد سهعدوونى وه‌زیرى به‌رگریى عێراق ناڕه‌زایى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه گوتوویه‌تى 80% تیرۆریستانى داعش سوننه‌ن و خه‌ڵكى ناوچه‌كانى رۆژئاواى عێراقن.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى حوزه‌یران، راگه‌یه‌نراوێكى جومعه عیناد سهعدوونى وه‌زیرى به‌رگریى عێراقى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا پاساوى بۆ ئه‌و لێدوانه هێناوه‌ته كه له‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش داویه‌تى.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى نووسیویه‌تى ئه‌مه دووه‌م روونكردنه‌وه ده‌بێت، پێشتریش به‌رگرى عێراق روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر لێدوانى وه‌زیرى به‌رگرى داوه و ئه‌مجاره‌یش به‌ناوى خۆى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه قسه‌ى كردووه.
وه‌زیرى به‌رگرى عێراق داعش به رێكخراوێكى توندڕه‌وى سوننه وه‌سف ده‌كات
پێشتر لێدوانێكى وه‌زیرى به‌رگرى بڵاو كرایه‌وه كه ده‌ڵێ، رێكخراوى تیرۆریستى داعش رێكخراوێكى توندڕه‌وى سوننه‌یه و 80% له خه‌ڵكى رۆژئاواى عێراق پێكهاتووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا وه‌زیرى به‌رگرى عێراق ده‌ڵێ، لێدوانه‌كه‌ى من له جێبهندهى "سیاق"ى خۆى ده‌رهێناوه، به‌شێوه‌یه‌كى تر به‌كار هاتووه.
وه‌زیرى به‌رگرى داكۆكى له خۆى ده‌كات و ده‌ڵێ مه‌به‌ستم خه‌ڵكى ئه‌نبار نه‌بووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌خنانه‌ى له‌سه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى دروست بووه، ئه‌م وه‌زیره بڕیارى داوه سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌كانى به ناو ئۆپراسیۆنى شاره‌كانى عێراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابخرێت.