به‌هۆی ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن كاسبكاران و هاووڵاتییانی سلێمانی بۆ كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كان و شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، هێزی زیاتری ته‌ناهیی بڵاوه‌یان پێ كرا.
هێزێكی زۆر له ناو شه‌قامی سالم و به‌رده‌م باغی گشتی و ناوبازاڕ و قایمقامیه‌ت كۆبوونه‌ته‌وه و بڵاوه به خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن.
سامان ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له هاووڵاتییانی خۆپێشانده‌ر به "وشه"ی راگه‌یاند، هاووڵاتییان و ئه‌وانه‌ی خۆپێشاندانیان ده‌كرد ته‌نیا داوایان ده‌كرد دوكانه‌كان بكرێنه‌وه و بتوانن بچنه سه‌ر كاره‌كانیان.
هێزی ته‌ناهیی هاتنه شوێنه‌كه و ده‌ستیان به بڵاوه‌پێكردنی خۆپێشانده‌ران كرد
ئه‌وه‌شی گوت، دوای ئه‌وه‌ی گرژی دروست بوو، ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران زیادیان كرد، هێزی ته‌ناهیی هاتنه شوێنه‌كه و ده‌ستیان به بلاَوهپێكردنی خۆپێشانده‌ران كرد.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئێسته بڵاوه به خۆپێشانده‌ران كراوه و ته‌واوی شه‌قام و كۆڵانه‌كان لای شه‌قامی سالم و ناوبازار و به‌رده‌م باخی گشتی هێزی ته‌ناهیی زۆری تێدا كۆبووه‌ته‌وه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م باخی گشتی خۆپێشانده‌ران زۆر به توندی دژی شاسوار عه‌بدولواحید وه‌ستانه‌وه كه چووبووه ناو خۆپیشانده‌ران و وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی كه ده‌یویست ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییان بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كاربهێنێت و به‌هۆیه‌وه راویان نا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی