ئه‌مڕۆ نرخى خاوى برێنت بۆ سه‌رووى 40 دۆلار و نه‌وتى خاوى تێكساسیش بۆ 37 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رز بووه‌وه.
ماڵپه‌ڕى "
sa.investing" كه راسته‌وخۆ نرخى نه‌وت و كانزاكان بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى حوزه‌یران سه‌عات هه‌شت و 45 خوله‌ك به كاتى هه‌ولێر، نرخى نه‌وتى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه نرخى هه‌ر به‌رمیلێك خاوى برێنت به 40 دۆلار و 24 سه‌نت بووه. نرخى به‌رمیلێك خاوى تێكساسیش 37 دۆلار و 80 سه‌نت بووه.
ماوه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت درێژ ده‌كرێته‌وه
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، نرخى برێنت به رێژه‌ى 3.3% و خاوى تێكساسیش به رێژه‌ى 3.9 % به‌رز بووه‌ته‌وه.
رۆیته‌رز باسى له هۆكاره‌كان كردووه و ده‌ڵێ، دوو هۆكار بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت هه‌یه، یه‌كه‌میان كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانه دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆر به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا داخرابوون، دووه‌میان ئه‌وه‌یه پێشبینى ده‌كرێت وڵاتانى به‌شدار له رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س ماوه‌ى سنوورداركردنى به‌رهه‌مى نه‌وت درێژ بكه‌نه‌وه.