ئه‌مڕۆ شاندێكى ئێرانى به سه‌رۆكایه‌تى ره‌زا ئه‌رده‌كانیانى وه‌زیرى وزه‌ى ئێران، گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كاره‌با له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق كۆ ببێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى حوزه‌یران ره‌زا ئه‌رده‌كانیان وه‌زیرى وزه‌ى ئێران به سه‌رۆكایه‌تى شاندێك گه‌یشتووه‌ته به‌غدا، بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق له‌سه‌ر چه‌ندان دۆسیه‌ى ئابوورى و وزه كۆ ببنه‌وه.
وه‌زیرى وزه‌ى ئێران بۆ كاره‌با هاتووه‌ته به‌غدا
میدیاكانى ئێرانیش باسیان له‌وه كردووه، ئه‌رده‌كانیان سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كاره‌باى عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و دواتریش دیداره‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تر‌ى عێراق ده‌بێت و سه‌ردانه‌كه‌ى ته‌نیا رۆژێك ده‌خایه‌نێ.
وه‌ك له میدیاكان باس كراوه، ئامانجى سه‌ره‌كى سه‌ردانى وه‌زیرى وزه‌ى ئێران، تایبه‌ت ده‌بێت به پێدانى كاره‌با به عێراق و پێشخستنى بابه‌ته‌كانى كاره‌با له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا.
عێراق له به‌شێكى زۆرى دابینكردنى كاره‌با بۆ هاووڵاتییانى پشت به ئێران ده‌به‌ستێت و ساڵانه كاره‌با له‌م وڵاته ده‌كڕێت. وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران سه‌پاندووه، به‌ڵام چه‌ند جارێك لێخۆشبوونى بۆ عێراق ده‌ركردووه تا له كڕینى كاره‌باى ئێران به‌رده‌وام بێت، دواجاریش له‌كاتى ده‌ستبه‌كاربوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو كه ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ى 120 رۆژ لێخۆشبوونه‌كه‌ى درێژ كرده‌وه.