رۆژنامه‌كانى به‌ریتانیا ئاشكرایان كردووه، به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ له عێراق، زیاتر له هه‌زار سكاڵا له دژى سه‌ربازانى به‌ریتانیا تۆمار كراوه، كه‌چى له‌لایه‌ن داواكارى گشتیى ئه‌و وڵاته‌وه هه‌موویان پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه و ته‌نیا یه‌كێكیان ماوه.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى حوزه‌یران له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌كانى به‌ریتانیا ئاشكرایان كردووه، ته‌واوى ئه‌و سكاڵایانه‌ى له دژى سه‌ربازانى به‌ریتانیا تۆمه‌تبار كراون، پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
زیاتر له هه‌زار سكاڵا پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه ته‌نیا یه‌ك سكاڵا ماوه
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كانى جه‌نگ له كاتى داگیركردنى عێراق و دواتریش زیاتر له هه‌زار سكاڵا له دژى سه‌ربازانى به‌ریتانیا تۆمار كراوه، كه‌چى داوكارى گشتى به‌ریتانیا ته‌واوى داواكانى پووچه‌ڵ كردوونه‌ته‌وه.
ئه‌ندرۆ كایلى به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌سته‌ى داواكارى گشتى گوتوویه‌تى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى داواكان به‌ڵگه‌ى پێویستیان نییه، بۆیه پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه و سه‌ره‌تا ته‌نیا حه‌وت سكاڵا ماونه‌ته‌وه و دواتریش شه‌ش داواى تر پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه، له كۆتادا ته‌نیا یه‌ك سكاڵا ماوه‌ته‌وه.
له ساڵى 2003 به‌ریتانیا به هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به هێرشێكى سه‌ربازى كرد و رژێمى به‌عسیان له عێراق رووخاند، دواتر سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا چه‌ندان جار به تێوه‌گلان له تاوانى جه‌نگ تۆمه‌تبار كراون.