سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ خاوه‌نی هۆڵی له‌شجوانییه‌كانی كه‌ركووك، ناڕه‌زایی خۆیان له‌باره‌ی داخستی هۆڵه‌كانیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌ربڕی و داوای كردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
به‌ختیار محه‌مه‌د له ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی وه‌رزشی له‌شجوانی له كه‌ركووك به"وشه"ی گوت، ئێمه تاكه چین بووین له كه‌ركووك كه له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی بووین، سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانمان داخستووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان و هاووڵاتییان بپارێزین.
نه كرێی كاره‌با و نه كرێی هۆڵ و نه مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیشمان كه‌م نه‌كراونه‌ته‌وه
له 27ی شوباته‌وه تا ئێسته، ماوه‌ی سێ مانگه ئه‌و خاوه‌نی هۆڵی له‌شجوانییانه له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان كرێی هۆڵ، كاره‌با و مووچه‌ی كارمه‌ندان ده‌ده‌ن.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه به‌ختیار گوتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆمان هه‌موو پارانه‌مان خه‌رج كردووه، نه كرێی كاره‌با و نه كرێی هۆڵ و نه مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیشمان كه‌م نه‌كراونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مه كاریگه‌ریی مادیی له‌سه‌رمان هه‌بووه.
ڕوونی كرده‌وه، نه‌كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كان زیانی مادی به ئێمه ده‌گه‌یه‌نێت و یاریزانانیش كێشه‌یان بۆ دروست ببێت كه یاری و ڕاهێنانه‌كانیان ڕاگیراوه، بۆیه ناتوانن به ئاسانی به‌شداریی پاڵه‌وانێتییه‌كان بكه‌ن.
به‌شدارانی ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ، داوا له شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن به زووترین كات ڕێیان پێ بدات هۆڵه‌كانیان به‌ڕووی وه‌رزشكاران بكه‌نه‌وه.
كه‌ركووك/ محه‌مه‌د جه‌باری