دواى زیادبوونى ناڕه‌زاییه‌كان له ناوه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كوژرانى جۆرج فلۆیدى ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسێكى ئه‌مه‌ریكییه‌وه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه سوپا بۆ دامركاندنه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه‌كان به‌كار ده‌هێنێ، جیا له‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى تره‌مپ ناڕه‌زاییه‌كانى زیاد كردووه، پرسیارى ئه‌وه‌یش ده‌كرێت ئایا تره‌مپ ده‌توانێ ئه‌و كاره بكات؟
ئاژانسى
BBC ى به‌ریتانى ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، سه‌ره‌تا ئاماژه بۆ لێدوانێكى دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات كه گوتوویه‌تى سوپا ره‌وانه ده‌كات ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌كان نه‌یانتوانى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
تره‌مپ له دژى خۆپێشاندان یاسایه‌كى سه‌ده‌ى نۆزده‌م به‌كارده‌هێنێ
كه‌چى هه‌ندێك حاكمى ویلایه‌ته‌كان ده‌ڵێن حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى نییه سوپا ره‌وانه‌ى شاره‌كان بكات بێ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌ت له ده‌سه‌ڵاتى ویلایه‌ته‌كان وه‌ربگرێت. به‌ڵام ئایا دۆناڵد تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ى ده‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن؟ ماڵپه‌ڕى BBC له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، به كورتییه‌كه‌ى تره‌مپ ده‌توانێ ئه‌و كاره بكات له هه‌ندێك بارودۆخى دیاریكراودا.
هه‌ر ئێسته هه‌زار سه‌رباز له پاسه‌وانى نیشتمانى له‌ناو هه‌ندێك ویلایه‌تن هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێمنى بگێڕنه‌وه، پاسه‌وانى نیشتمانیش هێزى یه‌ده‌گى سوپاى ئه‌مه‌ریكایه. ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ هێزى پاسه‌وانى نیشتمانى ده‌یه‌وێ سه‌ركوتى ناڕه‌زاییه‌كانى 20 ویلایه‌ت بكات، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر داواى ویلایه‌ته‌كان و شاره‌كان بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یاسایه‌كى ئه‌مه‌ریكى كه سه‌ده‌ى نۆزده‌م ده‌رچووه ئه‌و بارودۆخه‌ى دیاری كردووه كه واشنتن ده‌توانێ به بێ وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت له ویلایه‌ته‌كان هێز ره‌وانه بكات.
یاساكه به ناوى "یاساى یاخیبوون" ناسراوه، له‌و یاسایه هاتووه ره‌زامه‌ندى ویلایه‌ته‌كان بۆ ره‌وانه‌كردنى سوپا پێویست نییه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا زانى مه‌حاڵه یاسا له ویلایه‌تێك پێڕه‌و بكرێت، یانیش مافى هاووڵاتییان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بێت.
یاساكه له ساڵی 1807 ده‌رچووه، تا رێ به سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بدرێت هێز به‌كار بهێنێ له دژى هێرشه‌كانى هیندییه سووره‌كان، هه‌روه‌ها دواتر یاساكه بۆ مه‌به‌ستى تر به‌كار هاتووه له‌وانه به‌كارهێنانى سوپا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پشێوى ناوخۆ و پاراستنى مافى هاووڵاتییان.
به‌ڵام لێره‌دا كێشه‌یه‌كى تر هه‌یه، هێشتا مافى به‌كارهێنانى سوپا له ناوخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه گره‌نتى نییه، چونكه یاسایه‌كى تر هه‌یه له ساڵى 1878 ده‌رچووه، له یاساكه هاتووه بۆ به‌كارهێنانى هێز له ناوخۆى وڵات، سه‌رۆك پێویستی به ره‌زامه‌ندى كۆنگرێس هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا شاره‌زاییه‌كى یاسایى به BBC ده‌ڵێ یاساكه‌ى پێشوو ده‌سه‌ڵاتى یاسایى ته‌واوى به سه‌رۆك داوه كه هێز به‌كار بهێنێ.
له‌سه‌ر ئاستێكى فراوانى ئه‌مه‌ریكا بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بنه‌ماى یاسایى هه‌یه بۆ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات له بارودۆخى ئێسته‌دا بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به ره‌زامه‌ندى حاكمی ویلایه‌ته‌كان بێت.
میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا بۆچوونى ستیفن فلادیكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه مامۆستای یاسایه له زانكۆى تێكساس، ئه‌و ده‌ڵێ، "له‌ڕووى مێژوویى و كرده‌نییه‌وه، داوایه‌كى له‌م جۆره پێویستى به‌ره‌زامه‌ندى حاكمى ویلایه‌ت نییه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى پێشتر سه‌رۆك هێزه‌كانى فیدڕاڵى بۆ جێبه‌جێكردنى یاسا به‌كار هێنابێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن كۆنگرێس كراون، یاساى یاخیبوون ده‌یان جار له رابردوو به‌كار هێنراون، به‌ڵام نزیكه‌ى 30 ساڵ ده‌بێت به‌كار نه‌هاتووه.
له ساڵى 1992 سه‌رۆك جۆرج بۆشى باوك سوپاى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاژاوه‌ى نه‌ژادى له لۆس ئه‌نجلۆس به‌كار هێناوه. له ته‌واوى په‌نجاكان و شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له‌لایه‌ن سێ سه‌رۆكه‌وه سوپا بۆ ناوخۆ به‌كار هاتووه.
له ساڵى 1992 تا ئێسته سوپا بۆ ناوخۆى ئه‌مه‌ریكا به‌كار نه‌هاتووه
له 25ى مانگى ئایارى رابردوو له ویلایه‌تى مینیسۆتاى ئه‌مه‌ریكا پیاوێكى ره‌شپێست به ناوى جۆرج فلۆید له‌كاتى توندوتیژیى پۆلیس گیانى له ده‌ست دا. ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى گه‌وره‌ى لێ كه‌وته‌وه و جارێكى تر كێشه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستى له ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتووه. تا ئێسته ناڕه‌زاییه‌كان به‌رده‌وامن و توندوتیژى و پێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و پۆلیس دروست بووه و زیانێكى مادى زۆر به‌ر چه‌ندان ویلایه‌ت كه‌وتووه، بۆیه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌كان نه‌توانن له دامركاندنه‌وه‌ى پێشوییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌وا خۆى بڕیار ده‌دات سوپا بڵاو بكاته‌وه.