له‌كاتێكدا قسه له‌سه‌ر دۆخی لاوازیی دارایی له لبنان ده‌كرێت، هونه‌رمه‌ندی ناودار نه‌وال زوغبی ده‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسان به‌ئاگا بێنه‌وه و هاووڵاتییانیش هه‌ڵستن، پێویسته بێینه‌وه سه‌رشه‌قام.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی حوزه‌یران له‌سه‌ر زاری نه‌وال زوغبی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دۆخی دارایی لبنان زۆر خراپه و خه‌ڵكیش مافی خۆیانه داوایان هه‌بێت، بۆیه وێڕای بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاتنه‌سه‌ر شه‌قام به پێویست ده‌زانم.
ئه‌و گوتانه‌ی زوغبی له به‌رنامه‌ی "چحك ولعب وجد- پێكه‌نین و یاری و رژدی" هاتووه كه له كه‌ناڵی "ئێم تی ڤی" دێته وه‌شان. له بواری رژدیدا پرسیاری دۆخی دارایی لبنان و خۆپێشاندانه‌كان له‌و هونه‌رمه‌نده كرا، ئه‌ویش خۆپێشاندان و شۆڕشی به پێویست زانی تا خه‌ڵك داوای مافی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌و ماوه‌یه بۆ من زۆر باش بوو، به‌تایبه‌تی بایه‌خم به به‌رگدروویی ده‌دا
له‌وباره‌یه‌وه زوغبی گوتی، خۆپێشاندان رێیه‌كه تا خه‌ڵك داوای مافی خۆیان بكه‌ن، به‌رپرسان به ئاگا بێنه‌وه و خه‌ڵكیش بۆ ئه‌و داوایه هه‌ڵستن. ڤایرۆسی كۆرۆنا خه‌ڵكی له شه‌قام دوور خسته‌وه، به‌ڵام ئێسته كاتی هاتووه خه‌ڵك دووباره ده‌ست به شۆڕش و خۆپێشاندان بكه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رشه‌قام. منیش ئاماده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه بێمه سه‌رشه‌قام.
له‌باره‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ماڵ مایه‌وه، زوغبی گوتی ئه‌و ماوه‌یه بۆ من زۆر باش بوو، به‌تایبه‌تی بایه‌خم به به‌رگدروویی ده‌دا، چونكه پیشه‌یه‌كه هێمنی و سه‌رنجی ورد و رامانی ده‌وێ.
نه‌وال جۆرج ئه‌لزوغبی كه خاتوونه گۆرانیبێژێكی لبنانییه له ساڵی 1972 له دایك بووه. ئه‌و جیا له گۆرانیگوتن، ئاره‌زووه‌كانی له‌سه‌ر خوێندنه‌وه، مه‌له‌كردن و یاریی تێنسه. له ساڵی 1988 كه ته‌مه‌نی 16 ساڵ بووه، به‌شداریی له به‌رنامه‌ی "ستۆدیۆی هونه‌ر" له لبنان كردووه و به‌دوایدا چه‌ند گۆرانییه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و بووه یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بی. تا ئێسته 15 ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌وه كه لێره‌دا ناوی چه‌ند ئه‌لبوومێك ده‌كه‌ینه نموونه وه‌ك "وحیاتی عندك” و”عایزه الرد” و”ماندم علیك” و”اللی اتمنیته” و”یاما قالوا” و”خلاص سامحت” و”معرفش لیه”..