گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستانی خسته‌ڕوو رای گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا كرا.
د. جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی، حكوومه‌ت سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی داتای تایبه‌ته به فه‌رمانبه‌ران و ره‌وشی دارایی تا ئاراسته‌ی به‌غدای بكات، تا به‌پێی ئه‌و داتایانه به‌ركه‌وته‌ی دارایی كوردستان بێته ناردن.
كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار شاند ده‌نێرێ بۆ گفتوگۆی ستراتیجی نێوان به‌غدا و واشنتن
گوته‌بێژی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه دا، كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار شاند ده‌نێرێ بۆ گفتوگۆی ستراتیجی نێوان به‌غدا و واشنتن و ئه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ كوردستان.
د. جووتیار دووپاتی كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی چاكسازی كرا و دووپات كرایه‌وه كه ده‌بێت چاكسازی بكرێ و به‌رده‌وام ده‌بێت، دادپه‌روه‌ری و شه‌فافییه‌ت دێته ئاراوه. باسی له‌وه كرد كه "بڕیار دراوه سه‌رجه‌م مووچه‌ی پله‌ی تایبه‌ت به‌ڕێژه‌یه‌ك كه‌م ده‌كرێنه‌وه كه جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ كه‌مترین مووچه‌ی حكوومه‌ت نه‌بێت".
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی خسته‌سه‌ر ئه‌و 400 ملیاره‌ی كه له به‌غداوه نێردراوه و له كوردستان دراوه‌ته‌وه به قه‌رز. له‌وباره‌یه‌وه گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستپێكی 2020ه‌وه چوار مووچه‌ی داوه و قه‌رز بۆ ئه‌و مووچانه كراوه، به‌ڵام پێویسته به‌ڵێنی خۆمان له‌سه‌ر قه‌رزه‌كان ببه‌ینه سه‌ر.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه بڕیار دراوه به‌پێی یاسا ته‌واوی قه‌رزه‌كانی بازرگانان وه‌ربگیرێنه‌وه.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌یش ئاماژه‌ی دا، له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ت و ئه‌وه‌ی بێته به‌رده‌ستی حكوومه‌ت ده‌یدات به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه ئێسته 80%ی داهات كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌رماڵه‌كان ڕێك ده‌خرێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی كه‌میان هه‌یه.