ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆ بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی حوزه‌یران، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان و قوربانییه‌كان كرد و به ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ تووشبووان خواست.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سوپاسی پابه‌ندبوونی هاووڵاتییانی كرد به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سوپاسی پابه‌ندبوونی هاووڵاتییانیشی كرد به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان. گوتی" حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێكارێك بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان و هیچ كهمتهرخهرمییهكیشی له‌م رووه‌وه نه‌كردووه و ئه‌وه‌ی پێویست بووه ئه‌نجامیداوه و ئێسته‌یش به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته سه‌ر خه‌ڵك بۆ پاراستنی خۆیان و هاووڵاتییان و كۆمه‌ڵگه".
حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ له درێژه‌دان به گرتنه‌به‌ری رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك له به‌رچاو بگرێت و زیانی به‌رنه‌كه‌وێت
مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ له درێژه‌دان به گرتنه‌به‌ری رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك له به‌رچاو بگرێت و زیانی به‌رنه‌كه‌وێت، به‌ڵام خه‌ڵكێك ده‌یه‌وێ ئه‌م بابه‌ته كه پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ژیان و ته‌ندروستی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، به سیاسی بكات و گومانیان له بوونی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسه‌كه دروست كردووه و هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان نه‌بن، بۆیه ئه‌م كه‌سانه ڕووبه‌ڕووی یاسای ده‌كرێنه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی تردا، سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت و هه‌رێمی كوردستانیش تێیدا به شدار ده‌بێت. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌ری هه‌رێم بێت له‌م دایه‌لۆگه‌دا.
دواتر جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی ورده‌كارییه‌كانی دانوستانی شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و دارایی له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.