پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:09:19:03/06/2020 ‌

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆچی دوایی شێخ عەبدولهادی موحیەدین قەرەداغی، برای د عەلی قەرەداغی، پرسەنامەیەكی ئاراستەی ئەو بنەماڵەیە كرد و وەك لە پرسەنامەكەدا هاتووە:

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان (شێخ عبدالهادی محی الدین قەرەداغی)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەم و ئومێدەوارم خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە و بنەماڵەكەی ببەخشێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل