بەهۆی كۆچی دوایی برایان، سەرۆك بارزانی پرسەنامەیەك ئاراستەی د عەلی قەرەداغی دەكات و تیایدا هاوخەمی خۆی بۆ ماڵباتی بەڕێزیان دووپات كردەوە.
وەك لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم، 3ـی حوزەیرانی 2020، سەرۆك مەسعوود بارزانی لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە د. عەلی قەرەداغی كرد بۆ كۆچی دوایی شێخ عەبدولهادی محیەدین قەرەداغیی، برای د. عەلی قەرەداغی و پرسە و هاوخەمیی خۆی پێ راگەیاند.