دره‌نگانی ئه‌مشه‌و كه‌سانی نه‌ناس ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له باره‌گه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری یه‌كه‌ی كارگێڕی گه‌رمیان كرد و سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕووداوه‌كه هیچ زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یش ده‌ستی پێ كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، سه‌عات 10:50 خوله‌كی ئه‌مشه‌و كه‌سانی نه‌ناس ده‌ستدڕێژی گولـله‌یان له باره‌گه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كفری پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولـله له باره‌گه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كفری، هیچ زیانێكی گیانی نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا زیانی مادی هه‌یه، له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یش دووپاتی كرده‌وه، كه تا ئێسته نازانرێ ئه‌وانه كێن و به چ هۆكارێك ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام دراوه.
زیاتر گوتی، لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و دواتر زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه به ڕای گشتی ده‌گه‌یه‌نن.
جێی باسه له ساڵانی ڕابردوویش ده‌یانجار له سنووری گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی ته‌قه له باره‌گه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پۆلیس و ئاسایش دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته‌یش هۆكار و بكه‌رانی تهقهكهرهكانیان ئاشكرا نه‌كردووه.