كاتێك ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی جیهان بڵاوبووه‌وه، هه‌مووان به‌یه‌ك ستراتیج ڕێوشوێنیان گرته‌به‌ر بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، ته‌نیا سوید نه‌بێ كه جیاواز له هه‌موو وڵاتانی تر، هیچ ڕێوشوێنێكی نه‌گرته‌به‌ر له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستنی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، خاوه‌نی ئه‌م بیرۆكه‌یه كه زانایه‌كی بواری ڤایرۆسه ئێسته دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵه‌یان كرد و ده‌بوو هه‌مان ڕێوشوێنه‌كان بگرنه‌به‌ر كه له وڵاتانی تری جیهان پێڕه‌و كران.
پاش ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سوید تۆماركران، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌تاكه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و بواره‌ی خسته ئه‌ستۆی زاناكان و ئه‌ندریس تیگنل كه یه‌كێكه له گه‌وره زاناكانی سوید له بواری ڤایرۆس و نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان، توانی بڕوا به حكوومه‌تی ستۆكهۆڵم بهێنێت، كه داخستنی بازاڕ و مۆڵ و چێشتخانه و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و قوتابخانه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كارێكی هه‌ڵه‌یه و پێویست ناكات هیچ یه‌كێك له‌و ڕێوشوێنانه بگیرێنه‌به‌ر، كه وڵاتانی تری دنیا پێڕه‌وی ده‌كه‌ن و به په‌له به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانیان سه‌پاندوویانه.
ئه‌ندریس له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی ددان به‌وه ده‌نێت و ده‌ڵێ، ئه‌و ستراتیجه‌ی گرتمانه‌به‌ر، كه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو وڵاتانی دنیا بوو، وایكردووه كه ڕێژه‌ی مردن له سوید به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه بگاته به‌رزترین ئاست و ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی دنیا، ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیارییه‌ی ئێسته هه‌مانه و كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای گه‌یشتنی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له سوید به دڵنیاییه‌وه هه‌مان ئه‌و ڕێوشوێنانه پێڕه‌و ده‌كه‌ین كه له وڵاتانی تری دنیا پێڕه‌و ده‌كرێن.
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ك وڵاتانی تر ڕێوشوێنمان بگرتبووایه به‌ر هێنده قوربانیمان نه‌ده‌دا
ئه‌ندریس تیگنل كه به عه‌قلی یه‌كه‌می ئه‌و پلانه داده‌نرێ و دوای ئاشكرابوونی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سوید هه‌موو جیهان تووشی سه‌رسڕمان بوون و بیرۆكه‌كه‌ی سویدیان ڕه‌ت كرده‌وه و زانایانیش هۆشداریان پێدان، به‌ڵام ئه‌ندریس توانی حكوومه‌تی ستیڤان لۆفڤین بڕوا پێ بهێنێت، بۆیه ژیان له سوید به ته‌واوی ئاسایی بوو.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی سوید پێڕه‌وی كرد بریتی بوو له ڕێگریكردن له گردبوونه‌وه‌ی زیاتر له 50 كه‌س له شوێنێك دا، له هه‌مان كات سویدییه‌كان چوونه چێشتخانه و ڕێستۆرانت و باڕ و دیسكۆكان و بازاڕ و مۆڵه‌كان و هۆڵه‌كانی وه‌رزش هاوشێوه‌ی پێش نه‌بوونی كۆرۆنا ئاسایی بوو. منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵیش ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه ده‌كران و به ته‌واوی ژیان به‌وجۆره بوو كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی نه‌بێت.
به گرتنه‌به‌ری ئه‌و پلانه به‌شێك له خه‌ڵكی وڵاتانی تر ناڕه‌زاییان دژ به ڕێوشوێنی وڵاته‌كانی خۆیان ده‌ربڕی و داوایان ده‌كرد هاوشێوه‌ی سوید مامه‌ڵه بكه‌ن و ژیان ئاسایی بكه‌نه‌وه و خه‌ڵك له زیندانی ماڵ مه‌هێڵنه‌وه و پێویستیان به كاركردن و داهاته بۆ به‌رده‌میدان له ژیان، به‌ڵام حكوومه‌تی زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی سویدیان ڕه‌ت كرده‌وه و داوای هاووڵاتییه‌كانی خۆیشیان جێبه‌جێ نه‌كرد.
په‌شیمانین له‌وه‌ی ژیانمان به ئاسایی هێشته‌وه له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا دا
ئێسته ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ستراتیجه‌ی سوید بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرتییه‌به‌ر بۆ سوید و هه‌موو جیهان ئاشكرا بوو، به‌جۆرێك له هه‌ر هه‌زار كه‌سی دانیشتووی سوید به‌هۆی زۆر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا 43 كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌یش به‌رزترین ڕێژه‌ی مردنه به‌هۆی كۆرۆنا له ته‌واوی وڵاتانی جیهان.
تیگنل به ڕادیوی فه‌رمی سویدی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وه به ته‌واوی ڕوونه كه ئه‌وه‌ی گرتمانه‌به‌ر هه‌ڵه بوو و ده‌مانتوانی وا بكه‌ین كه دۆخی تووشبووان و مردووان زۆر باشتر بێ له‌وه‌ی ئێسته ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ، سه‌ره‌تا وا بیرمان كرده‌وه كه مانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زۆر درێژه ناكێشێ، بۆیه پێویست ناكات ژیان بوه‌ستێنین، به‌ڵام له‌م لێكدانه‌وه و پێشبینییه به ته‌واوی هه‌ڵه بووین و ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌یبینین ڤایرۆسه‌كه ماوه‌ی زیاتر ده‌خایه‌نێت و مانه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه درێژتر ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی هه‌مووان پێشبنییان كردووه، بۆیه ددان به‌وه‌دا ده‌نێین كه هه‌ڵه بووین و په‌شیمانین له‌و ستراتیجه‌ی گرتمانه‌به‌ر.
له به‌رانبه‌ردا لینا هالینگرین وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سوید گوتی، ناتوانم هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و پرسه بده‌مه‌وه، كه بۆچی ئه‌و ستراتیجهمان گرت و وه‌كو وڵاتانی تر خه‌ڵكمان نه‌پاراست، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و پرسیاره وه‌ڵامی زۆری ده‌وێ و لێكدانه‌وه‌ی زانستی و زانایانی ڤایرۆسناسی سویدی پێویسته و ئه‌وان ده‌توانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
ئه‌ندریس سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له زانا دیاره‌كانی جیهان له بواری ڤایرۆسناسی، به‌ڵام لای خه‌ڵكی سوید و زاناكانی تری دنیا و ئه‌و خهڵكانهیشی كه ئاگه‌داری دۆخی سویدن به بكوژی خه‌ڵك ناوی ده‌برێ و هه‌مووان ئه‌م ستراتیجه‌ی سوید به خراپترین كاردانه‌وه ناو ده‌به‌ن به‌رانبه‌ر به كۆڤید 19 و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه سیسته‌می سوید مه‌رگی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌لاوه گرنگ نییه، بۆیه بێباكانه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێڕه‌و كرد.