خوشكی كیم جونگ هەڕەشە لە كۆریای باشوور دەکات

:: PM:01:27:04/06/2020 ‌
كیم یوو جونگ خوشكی كیم جونگ یوو سەرۆكی كۆریای باكور، هۆشداری دایە كۆریای باشوور تا واز لە بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و پۆستەری زانیاری لە ناوچە سنوورییەكان بهێنێت، ئەگەرنا رێككەوتننامەی سەربازیی هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئەو لە بەیاننامەیەكدا كە لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵات بڵاو بووەوە، ئەو هۆشدارییەی بە رێبەرانی كۆریای باشوور داوە. دەگوترێ كۆریای باشوور لە ناوچە سنوورییەكان خەریكی بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندە و بانگەشەیە لە دژی كۆریای باكور، بۆیەش خوشكەكەی كیم جونگ تووڕە بووە.
لە ساڵی 2018 هەردوو وڵات رێككەوتننامەیەكیان واژوو كرد كە دەست لە كاروباری یەكتر وەرنەدەن

پێویستە بگوترێ لە ساڵی 2018 هەردوو وڵات رێككەوتننامەیەكیان واژوو كرد كە دەست لە كاروباری یەكتر وەرنەدەن، بەڵام ئەم هەنگاوەی كۆریای باشوور هەڕەشەیە لەسەر رێككەوتننامەكە و خوشكی سەرۆكی كۆریای باكور هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی كردووە.

بەگوێرەی یۆرۆنیوز، لە وەڵامی بەیاننامەكەی كۆریای باكور، گوتەبێژی وەزارەتی یەكێتی كۆریای باشوور كە لێپرسراوە لە پێوەندییەكانی هەردوو وڵات، داوای كرد سەرجەم ئەو پڕوپاگەندە و بانگەشانە بوەستێنرێن.

ماوەیەكە سەرۆكی كۆریای باكور دەرناكەوێت و گومان لەوە دەكرێ نەخۆشییەكی قورسی گرتبێت، بۆیەش رۆڵی خوشكەكەی زیاتر بەرجەستە بووە.



وشە - سلێمان تاشان