راگه‌یاندنی تووشبوونی زۆرترین كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن، بووه‌ته پرسێكی گه‌رم و جێی مه‌ترسیی له‌لای دانیشتووانه‌كه‌ی. هاووڵاتییانی ئه‌و سنووره دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی كۆرۆنا له پێنجوێن پێوه‌ندی به قاچاخچێتی هه‌یه له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ.
ئازاد له‌تیف، نووسه‌ر و چاودێری سیاسی له پێنجوێن، به "وشه"ی راگه‌یاند، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، له‌ساڵانی رابردوودا، به‌هۆی نه‌بوونی شه‌فافی له‌داهاته‌كه‌ی و بردنی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زۆنی سه‌وزه‌وه، به‌رده‌وام نیگه‌رانیمان لێی هه‌بووه.
روونیشی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا به‌هۆی به‌رده‌وامی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فه‌رامۆشكردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌و مه‌رزه وای كرد له‌كاتێكی زۆر كه‌مدا، زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسه‌كه له‌ناوچه‌كه‌ماندا، هه‌بێت.
ئاستی رێكاره‌كان وه‌ك پێویست توند نییه
"زۆربه‌ی لاوان و دانیشتووانی پێنجوێن له باشماخ كار ده‌كه‌ن، به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ شۆفێرانی ئێرانی‌دا هه‌یه، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرفت له‌نێوان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزه‌كه و به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پێنجوێن، نزیكه‌ی دوو هه‌فته هیچ پشكنینێك بۆ ئێرانییه‌كان نه‌كراوه و له‌وه‌شدا ئێمه به‌رپرسانی ته‌ندروستی و ده‌زگا ئیدارییه‌كانی پێنجوێن و سلێمانی، به‌هۆكار ده‌زانین، كه یان به‌دواداچوونی رژدیان نه‌كردووه، یان نه‌یانوێراوه و ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بووه لێپێچینه‌وه بكه‌ن" ئه‌و نووسه‌ره وای گوت.
هاوكات غه‌فوور ساڵح، رۆشنبیر و دانیشتووی پێنجوێن، بۆ "وشه"، گوتی، ئاستی رێكاره‌كان وه‌ك پێویست توند نییه و لادان له‌رێنوێنییه‌كان به ئاشكرابوونی هه‌یه، بۆیه ئاستی خۆپارێزی لای تاك زامنی سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یه، به‌ڵام كه‌س گوێ به‌وه نادات، هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌زانین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م سنووره رێگای خۆشكردووه بۆ زاڵ بوونی هه‌ندێكی بازرگانی سیاسی له‌زۆنی (سه‌وز و نیللی)دا، كاری قاچاخچێتی به یاسا بره‌وی پێدراوه.
لای خۆیه‌وه د.خالید عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدانی پێنجوێن، بۆ "وشه"، رای گه‌یاند، تادێت ژماره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو سه‌نته‌ری پێنجوێن دا رووی له‌هه‌ڵكشانه و ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان رێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، ناتوانین دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین و ئه‌و كاته كاره‌ساتی گه‌وره رووده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه دا، تائێسته نزیكه‌ی 70 كه‌یسی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووره‌كه‌دا تۆمار كراوه و پێشبینیش ده‌كرێ بۆ رۆژانی داهاتوو، رێژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبێته‌وه.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی، ئێسته كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕٍژدی له‌سه‌ر ژیانیان دروست كردووه و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخیش، یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنی