حەوت کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

:: PM:07:43:04/06/2020 ‌

ئەمرۆ پێنجشەم چواری حوزەیران، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حەوت کەسی تر لە گەرمیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "COVID-19" بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو حەوت کەسەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون لە گەرمییانن و دەکەونە شارۆکەکانی کەلار و کفری، ئەو حەوت تووشبووە چواریان ژنن و تەمەنیان 18 و 20 و 38 و 44 ساڵانە و سێیان پیاون و تەمەنیان 30 و 30 و 35 ساڵانە، هەموو تووشبووانیش بەرکەوتەی تووشبووی پێشووترن. 

كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە كوردستان 930 كەسە، هاوكات 16 كەس لەو رێژەیە مردوون و 441 كەسیش چاك بوونەتەوە، بەڵام ئەم ڕێژەیە هەر لە زیادبووندایە بۆ ئەمەیش پێویستە هاووڵاتییان زیاتر پابەندی ڕێنوێنییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆی هەرێمی کوردستان بن.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان