پێنج تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كران

:: PM:09:31:04/06/2020 ‌

لەوكاتەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا روو لە هەڵكشانە، لە جیهان ئاماری تووشبوون لە شەش ملیۆن و 650 هەزار نزیك دەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی پێنج حاڵەتی تووشبوونی نوێی بە پەتاكە لە هەولێر راگەیاند.
ئاماری تووشبوون لە هەڵكشانە
وەك لە راگەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەم هاتووە، لە بەردەوامی پشكنین و گەڕان بەدوای گومانلێكراو و تووشبووان، پێنج تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان كران، دوو پیاوی تەمەن 67 و 51 ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن 75 ساڵ و دوو منداڵی تەمەن 14 و 11 ساڵن، هەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

بەپێی راگەندراوەكە دوو تووشبوو دانیشتووی شارەدێی خەلیفانن و یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی بەهاری شاری هەولێرە و یەك تووشبوویش دانیشتووی گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێرە و یەك تووشبوویش دانیشتووی گەڕەكی باداوە شاری هەولێر.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل