پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاگر له كێڵگه‌یه‌كی گازی شارۆكه‌ی دوبزی سنووری پارێزگای كه‌ركووك كه‌وته‌وه، ئه‌مه‌یش به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار داده‌نرێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دوای سووتاندنی ده‌غلودانی جووتیارانی ناوچه‌كه به به‌رنامه، ئه‌مجاره په‌نا بۆ كێڵگه‌كانی گاز و نه‌وتی سنووره‌كه ببه‌ن.
زیاد محه‌مه‌د كارمه‌ندی پۆلیس له شارۆكه‌ی دوبز به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دوو كێڵگه‌ی گازی تر دروست كرد و توانرا به قورسی كۆنتڕۆڵ بكرێن، تا ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌رده‌وامه و نازانرێ كێ به‌رپرس و ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه بووه.
جه‌واد محه‌مه‌د به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دوبزی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاگره‌كه له گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی دوبز بووه و به دیارییكراویش له كێڵگه‌ی گازی ئه‌ی بی وه‌ن كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه گه‌یشتووه‌ته حه‌وزی نه‌فتاوی كێڵگه‌كه، بۆیه ته‌شه‌نه‌ی كردووه و پووش و پاوانی ناوچه‌كه‌یشی گرتووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌مه ڕووداوێكی نوێ و جیاوازه و جاران ته‌نیا ده‌غلودان گڕیان تێ به‌رده‌درا، به‌ڵام ئێسته كێڵگه‌ی گازیشی گرتووه‌ته‌وه و مه‌ترسی گه‌وره‌یش له‌سه‌ر گێڵگه نه‌وتییه‌كانی هاڤانا دروست بووه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه زیانی زۆر گه‌وره به ناوچه‌كه بكه‌وێت و ژێرخانی سامانی نه‌وت و گازیش بكه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه.
دۆخی ناوچه‌كه به ته‌واوی ترسی شێواندن و تێكچوونی له‌سه‌ره
تا ئێسته هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه له ده‌غلودانی جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان دیار نییه و به‌شێك به كرده‌ی تیرۆریستانی داعشی ده‌زانن و به‌شێكی تریش به كاری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كان، ئێسته پرۆسه‌ی ده‌ستبردن و ئاگربه‌ردان له كێڵگه‌كانی نه‌وت و گازی سنووری ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كانیش ده‌ستی پێكردووه.
به‌رده‌وامی ئه‌و تاوانانه له كاتێكدایه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ناوچه‌كه به ته‌واوی دیارده‌ی تاوان و كوشتوبڕی تێیدا په‌ره‌ی سه‌ندووه و تیرۆریستان زۆر چالاكبوونه‌ته‌وه و پرۆسه‌ی به عه‌ره‌بكردن به چڕی ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌یش بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵكی كه‌ركووك به كورد و پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی تری پارێزگاكه بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌وه.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.