له به‌رده‌وامی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی كوشتنی جۆرج فلۆیدی ڕه‌شپێست، دۆناڵد تره‌مپی ئه‌مه‌ریكا نیازی خۆی ئاشكرا كرد، كه ده‌یه‌وێ سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌و ناوچانه بڵاو بكاته‌وه كه توندوتیژی زۆر له نێوان خۆپێشانده‌ران و پۆلیس دروست بووه، هه‌رچه‌نده وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بژاره‌یه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئه‌مه‌ریكا "جێمس ماتیس" به ته‌واوی ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا شڵه‌قاند، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد، كه تره‌مپ ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكا دابه‌ش بكات.
له‌كاتی گرژی و خۆپێشاندانه‌كان، مانۆری سیاسی گرووپ و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانیش دژ به یه‌كتر ده‌گاته لووتكه، ئه‌وه‌ی ئێسته‌یش له ئه‌مه‌ریكا ده‌گوزه‌رێ جیا له شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕهزایییه دژ به نه‌ژادپه‌رستی، هاوكات ململانێی قووڵی دوو پارته سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایشی له پشته‌وه‌یه، هاوكات ئه‌و ڕه‌وته گشتگیره‌ی له ئه‌مه‌ریكایش بوونی هه‌یه دژ به تره‌مپ و سیاسه‌ته‌كانی ده‌یانه‌وێ به وردی ئه‌و دۆخه بقۆزنه‌وه و به ته‌واوی تره‌مپ له‌كه‌دار بكه‌ن و له نێو جه‌ماوه‌ری ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی دابه‌زێنن و هیچ چانسێكی بۆ نه‌مێنێته‌وه تا جارێكی تر ببێته‌وه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و بژاره‌یه‌ی كه تره‌مپ خستوویه‌تییه ڕوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه له‌و شارانه‌ی توندوتیژی تێیدا به‌رده‌وامه به توندی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه خۆپێشانده‌ران خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكان و نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك سوپا دژی خه‌ڵكی وڵات به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه‌یش وه‌ك نه‌ریتێكی لێهاتووه، له دوای جه‌نگی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی سوپا دژ به خه‌ڵك له هه‌ر شوێنێكی وڵاته‌كه بووه‌ته كارێكی قه‌ده‌غه‌كراو، به پشتبه‌ستن به‌و نه‌ریته مارك ئێسپه‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بیرۆكه‌كه‌ی تره‌مپی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و ئاماده نه‌بووه فه‌رمان به سوپا بكات له ناوچه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوه‌یان پێ بكرێ، كه خۆپێشاندان و توندوتیژیان تێدایه.
تره‌مپ به هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار ده‌كات
دۆخه‌كه لێره‌وه نه‌وه‌ستا و بگره قسه‌كانی جێمس ماتیسی وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی گۆمه‌كه‌ی شڵه‌قاند و له نێو ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ تره‌مپ دروست كردووه، ماتیس ده‌ڵێ، تره‌مپ یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه هیچ هه‌وڵێك بۆ یه‌كێتی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا نادات و ته‌نانه‌ت به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش كار ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و په‌راوێزخستنی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی كه دژی ده‌وه‌ستنه‌وه و كه‌مترین ده‌نگی لێ هێناوه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی ئه‌و بۆچوونه‌ی ماتیس به گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له پێگه‌ی جه‌نه‌راڵه خانه‌نشینكراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن، چونكه ماتیس خۆیشی دوای ده‌ست كێشانه‌وه له پۆستی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه واز له سیاسه‌ت دێنێت و ژیانی ئاسایی خۆی به‌ڕێ ده‌كات، به‌ڵام كار و بڕیاره نامۆ و سه‌یره‌كانی تره‌مپ وایكردووه هه‌مووان بێنه ده‌نگ و ڕێ له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دواوه بگرن.
تۆمه‌تباركردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، تۆمه‌تێكی ئاسایی نییه و تره‌مپیش له‌به‌رانبه‌ر قسه‌كانی بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو له تویته‌ری خۆی وه‌ڵامی ماتیسی داوه و قسه‌كانی به بێ بنه‌ما ناوبرد و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه جیهان وازهێنانی ماتیسیان زۆر گه‌وره كرد، كاتێك له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، له ڕاستیدا ئه‌و ده‌ستی له‌كار نه‌كێشایه‌وه، به‌ڵكو من به شیاوم نه‌زانی و داوام لێ‌كرد به په‌له واز بهێنێ و دوور بكه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سێكه به‌رده‌وام ئاڵۆزی دروست ده‌كات و هیچ شیاو نه‌بوو بۆ سه‌ركردایه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و سوپایهیهكی به‌هێز و پێشكه‌وتووی وه‌كو سوپای ئه‌مه‌ریكا.
به‌كارهێنانی سوپا دژی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا تاوانێكی گه‌وره‌یه
ماتیس سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر به عاشقێكی شه‌ڕه‌كان و سه‌گه هاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی ده‌ركردبوو، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ی دووباره گۆڕانكاری له پێناسه‌ی ئه‌و جه‌نه‌راڵه به‌هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا دروست كرد، ئێسته‌یش ئه‌مه‌ریكییه‌كان به عاشقی جه‌نگ و هێرشبه‌ری سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناوی ده‌به‌ن، به نه‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی واشنتنی پایته‌ختیش باسی لێوه ده‌كرێ، چونكه خه‌ڵكی واشنتنه و به به‌هێزی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر كه‌سێك ده‌وه‌ستێته‌وه، كه له‌گه‌ڵی ناكۆك بێ و هیچ سنوورێك ناهێڵێته‌وه و هێنده به خراپی هێرش ده‌كات كه توانای وه‌ڵام به به‌رانبه‌ره‌كانی ناهێلێته‌وه.
جێمس ماتیس هه‌ر ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی تره‌مپ نه‌بووه‌ته‌وه و پێشتریش كه باراك ئۆباما خه‌ریكی دانوستاندن بوو له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئه‌و پیاوه به توندی هێرشی كرده سه‌ر ئۆباما و كتێبێكی له‌سه‌ر نووسی به توندی هێرشی كرده سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئۆباما به‌رانبه‌ر به ئێران و سووریا و دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه كه به‌م سیاسه‌تانه‌ی ئۆباما له عێراق و سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جارێكی تر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاده‌ستی ئێران و تیرۆریستان ده‌كرێته‌وه و دواتریش ئه‌مه هاته دی و كه‌متر له ساڵێك دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی له‌لایه‌ن ئۆباماوه داعش ته‌واوی ناوچه‌كانی داگیركرده‌وه، بۆیه به كه‌سێكی قورس و به‌هێز داده‌نرێ و قسه‌كانی له نێو ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌نگی زۆریان هه‌یه و جه‌ماوه‌رێكی گه‌وره‌یشی له پشته به تایبه‌ت له ڕیزی سوپای ئه‌مه‌ریكا.