هونه‌رمه‌ند كالی جێنه‌ر كه هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مه‌ریكاییه، له لیستی ساڵانه‌ی گۆڤاری "فۆربیس" بۆ ئه‌و ناودارانه‌ی كه زۆرترین داهاتی ساڵانه‌یان هه‌یه، یه‌كه‌مین ناو ناوی جێنه‌ر هاتووه.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێنجی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له لیستی ساڵانه‌ی گۆڤاری "فۆربیس" بۆ ئه‌و ناودارانه‌ی كه زۆرترین داهاتی ساڵانه‌یان هه‌یه، كالی جێنه‌ری خاتوونه هونه‌رمه‌ند یه‌كه‌م كه‌س بووه ناوی له لیسته‌كه‌دا هاتووه و بۆ ساڵی 2019، بڕی 590 ملیۆن دۆلار ده‌ستكه‌وتی هه‌بووه.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، به‌شێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی له كاره هونه‌رییه‌كانی بووه و ئه‌ویتر له كۆمپانیاكه‌ی بووه به‌ناوی "كایلی كوزمیتكس" كه تایبه‌ته به كه‌لوپه‌لی جوانكاری.
جێنه‌ر كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 22 ساڵ و به یه‌كێك له ئه‌كته‌ر و نمایشكاره ناوداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناو ده‌برێت، ده‌كاته زڕ خوشكی هونه‌رمه‌ند كیم كارداشیان. وێنه‌ی ئه‌و دوو خاتوونه هونه‌رمه‌نده به‌رده‌وام له رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی داگیر ده‌كه‌ن.
به‌پێی لیسته‌كه‌ی "فۆربیس"، دووه‌م ناو "كانی وێست"ه كه ئه‌ویش گۆرانیبێژێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكایه و هاوسه‌ری كیم كارداشیانه، ئه‌ویش ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی 170 ملیۆن دۆلاره، ئه‌ویش به‌شێكی له‌ڕێی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیه‌تی و ئه‌ویتر له بڕانده ناوداره‌كه‌ی "ئه‌دیداس"ه كه پێڵاوی وه‌رزشییه.
له‌دوای كانی وێست، ناوی پاڵه‌وانی سویسرایی بۆ یاریی "تێنس" فێدهر هاتووه كه ده‌ستكه‌وتی ئه‌ویش بۆ 2019 بڕی 106 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار بووه.
له لیستی "فۆربیس" كه 10 ناو له خۆ ده‌گرێت، چواره‌م ناو ئێلتۆن جۆن هاتووه كه ئه‌ویش ده‌ستكه‌وتی ساڵی 2019ی بڕی 81 ملیۆن دۆلار بووه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یش به گۆرانییه درێژه‌كانی ده‌ناسرێته‌وه كه هه‌وادارێكی زۆری له ئه‌مه‌ریكا و دنیادا هه‌یه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له ئاژانسه‌كه‌دا هاتووه، له‌دوای ئه‌وانیش ناوی یاریزانانی جیهانی رۆناڵدۆ و میسی هاتووه، بی ئه‌وه‌ی ئاماژه به ده‌ستكه‌وته‌كانیان بكات.