پەرستارێکی شارەزا لە سلێمانی کە خۆی تیمی یٔیسعافە و لە کۆنترۆڵی 122 کار دەکات، ڕای دەگەیەنێت کە چەند ڕۆژێکە خۆی و شۆفێرەکەی بەهۆی بەرکەوتن لەگەڵ هەڵگرانی کۆرۆنا، تووشی ڤایرۆسەکە بوون. نیگەرانیشە لەوەی یٔەوان بەرەی یەکەمی شەڕەکەن و کەس هەواڵیان ناپرسێت.
یٔه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى حوزه‌یران، موحسین عومه‌ر خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له په‌رستیارى، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، من په‌رستیارم، له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌م محه‌مه‌د جه‌لال محه‌مه‌د یٔه‌مین، هه‌ردووكمان وەل تیمی بهرهنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە سه‌نته‌ری 122 تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بووینه، به‌داخه‌وه كه كرنگىمان پێ نادرێت له كاتێكدا هه‌موو یٔهركى یٔه‌م جه‌نگى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنایه له‌سه‌ر شانى یٔێمهیه.
موحسین و شۆفێرەکەی کە لە گوندی سەناریا لە سلێمانی کەرەنتین کراون، زیاتر گوتى، "یٔێمه له تیمه‌كه دوو كه‌سین تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووین، من په‌رستیارم و ماسته‌رم له په‌رستیارى هه‌یه له‌گه‌ڵ شۆفێرى یٔیسعافێکی سه‌نته‌رى كۆرۆنا، هاوکات تیمەکانی ئیسعاف بەگشتیی، بوێرانە لەناو جەنگەکەداین و زۆرکەس رەنگە هەر نەوێرن بە پارەش بەلای تووشبوودا بڕۆن، بەڵام ئێمە بەدەستی خۆمان تەنیا رۆژی 31ی ئایار نزیکەی 100 نەخۆشمان گواستەوە. بۆیە نیگەرانی دەربڕی کە وەک پێویست گرنگییان پێ نەدراوە و باس لە رۆڵی کاریگەرییان ناکرێت.
ڕوونى كرده‌وه، "به‌داخه‌وه هیچ هاووڵاتییه‌ك بڕوا به‌م نه‌خۆشییه ناكات و هاووڵاتییان به بابه‌تی سیاسى مێشكیان جۆشدراوه و ڤایرۆسى كۆرۆنا كه یٔێسته كێشه‌ى سه‌ره‌كییه بۆ هەموو کوردستان، له بیر براوەتهوه".
ڤایرۆسى كۆرۆنا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستان به سیاسیی كراوه و وا له هاووڵاتییانى كراوه بڕوا بە ڤایرۆسه نه‌كه‌ن، بۆیە خۆپارێزی ناکەن، هاوکات مەرزی باشماخ بەرەڵا کرابوو بۆیە له سلێمانى و ده‌ورووبه‌رى رێژەی تووشبوون بە خێرایی بەرز دەبێتەوە.