نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەریەکانی ڕاگرت

:: PM:03:01:05/06/2020 ‌
بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی، نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی نەشتەرگەرییەکانی وەستاند، بڕیاردرا تا ئەو کاتەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە هیچ نەشتەرگەری تێدا ئەنجام نادرێت.

ئەمڕۆ هەینی پێنجی حوزەیران، عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخەوە کە ئێسته‌ دروستبووە، بەهۆی حاڵەتەکانی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرقاڵی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی شار بڕیاری لەسەر نەشتەرگەرییەکان داوە.

زیاتر گوتى، تا دۆخەکە بەو شێوەی ئێسته‌ بەردەوام بێت لە تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەو شێوەیە بمێنێتەوە، لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی نەشتەرگەریی و زەرع ڕاگیراوە و ئەنجام نادرێت، چونکە هەمووان سەرقاڵی توشبوانی کۆرۆنان و فریا نەکەن.

ڕوونى كرده‌وه‌، نەشتەرگەرییەک زۆر زۆر گرنگ نەبێت و حاڵەتی قورس نەبێت ئەنجام نادرێت، هەموو نەشتەرگەریەک وەستاوە.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی


وشە - محەمەد میران