پارتی بەدواداچوون بۆ 36 ملیارەکەى ئێران لە سلێمانی دەکات

:: PM:03:05:05/06/2020 ‌
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، بە دواداچوون بۆ پرسی ناردنی 36 ملیار دینار و 80 تۆن زێر لەلایەن ئێرانەوە بۆ سلێمانی دەکەن و بابەتە دەبەینە ناو ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ هەینی پێنجی حوزەیران، زیاد کاکە ڕەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ناردنی بە دەیان ملیار دۆلار بۆ سلێمانی و دەیان تۆن زێر بابەتێکی هەروا ئاسان نییە کە لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی لەسەر نەکرێت، دەبێت ئەنجوومەنی پارێزگا و تەنانەت حکوومەتیش بەدواداچوون بکەن.

زیاتر گوتى، وەک فراکسیۆنی پارتی دەست بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەکەین و بابەتەکه‌ دەبەینە ناو ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ناردنی 36 ملیار دۆلار و 80 تۆن زێر بابەتێکی هەروا سادە و ئاسان نییە چونکە دیارە لە ڕابردوودا بە ئۆتۆمبێڵ پارە هاتووتە سلێمانی.

ئاشكرا كرد، دەبێت بزانرێت ئەو پارەیە چی لێکراوە، بۆ کێ هاتووە، کێ ئاگادارە، ئەنجوومەنی پارێزگا دەبێت بە تەواوی فراکسیۆنەکانەوە ئەو بابەتە بکەنەوە و قسەی لەسەر بکەن، ئێمە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوام ئەو بابەتە دەبەینە ناو ئەنجوومەن و دەبێت بە تایبەتی قسە و هەڵوەستەی لەسەر بکرێت.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی 


وشە - محەمەد میران