نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای خێرخوازی له شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان كاره‌كانی ته‌واو بووه و یه‌كشه‌می داهاتوو ده‌كرێته‌وه.
ئیبراهیم زه‌ریف، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی خێرخوازی قه‌ڵا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌ی خێرخوازی قه‌ڵا تایبه‌ت به تووشبووانی ڤایرۆسى كۆرۆنا له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن خێرخوازانی شاری كه‌لاره‌وه ده‌ست به دروستكردنی كرا، واش بڕیاربوو له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بكرایه‌ته‌وه به‌ڵام ڕێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌یاندنی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه‌كه بووه هۆكاری دوا كه‌وتنى.
زیاتر گوتى، نه‌خۆشخانه‌كه له سه‌ر ڕووبه‌ری نزیكه 700 هه‌زار مه‌تر دروست كراوه، 70 ژووری نه‌خۆشی تێدا درووستكراوه، هه‌شت ژووری چاودێری چڕی تێدا درووستكراوه كه هه‌شت ئامێری هه‌ناسه‌دان و سه‌رجه‌م پێداویستییه پزیشكییه‌كانی بۆ دابینكراوه و له‌سه‌ر تێچووی 107 ده‌فته‌ر دۆلار ته‌واو كراوه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ڕۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو نه‌خۆشخانه كه ڕاده‌ستی ته‌ندروستی گه‌رمیان ده‌كرێت.
وریا محه‌مه‌د ، جێگری به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار، بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، كردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه خێرخوازییه بۆ كه‌لار و گه‌رمیان زۆر گرنگه چونكه ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار تایبه‌ت كراوه به په‌تا كۆرۆنا.
له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان تا ئێسته 30 كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا هاتووه و كه‌سێكیش له ڕه‌گه‌زێ مێ كه ئافره‌تێكی 63 ساڵ بووه له شارۆكه‌ی كفری سنووری گه‌رمیان گیانی له ده‌ست داوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی