مەسروور بارزانی سهرۆك وهزیرانى كوردستان له پەیامێكی ڤیدیۆیی بە بۆنەی ڕۆژی ژینگە ڕاى گهیاند، "ژینگهپارێزى تهنیا ئیشى كۆمپانیا نییه ئیشى ههموو تاكێكى كوردستانه".
ئەمڕۆ هەینی پێنجى حوزهیران، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ڤیدیۆیی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە له پێگهى تایبهتى خۆى له تویتهر بڵاو كردەوە تیایدا لەگەڵ پێشاندانی چەند دیمەنێكی سرووشتی كوردستاندا، داوای پاراستنی ژینگە دەكات.
مەسروور بارزانی لە تویتێكدا لهسهر ڤیدیۆیهكه نوسیوویهتى، "کوردستان نیشتمانی چەندان ژینگە و بوونەوەری ھەرەجوانە لەسەر ئاستی دنیا. ئەم حکوومەتە ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ پاراستنی ئەم ژینگەیە، بەڵام ھەر کام لە ئێمە وەک کوردستانییان، بەرپرسیارین بەرانبەر بەو ئەرکە".
لە پێنجی حوزەیرانی هەموو ساڵێكدا جیهان بە گشتی و ژینگەدۆستان بەتایبەتی یادی بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە (E D W) بەرز ڕادەگرن، ئەو ڕۆژەی كە نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆنگرەی ستۆكهۆڵمی تایبەت بە ژینگەوە لە ساڵی 1972دا هێنایە ئاراوە، هەر لەو ڕۆژەیشدا بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ژینگە (UNEP) دامەزرا.