گه‌نجێكی گه‌ڕیده به گه‌شته‌كانی كار بۆ ناساندنی شوێنه گه‌شتیاری و كولتووری و مێژووییه‌كانی كوردستان ده‌كات، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی وێنه‌كان و پێناسه‌ی شوێنه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئامانجی من ناساندنی شوێنه گه‌شتیاره‌كانی ھه‌رێمه به به میله‌ته‌كه‌ی خۆم
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی حوزه‌یران، ھاوكار حوسێن گه‌ڕیده به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌ستم به كاری فۆتۆگرافی كردووه، سه‌ره‌تا به مۆبایل ده‌ستم پێ كرد و وێنه‌م ده‌گرت دواتر بیرم له‌وه كرده‌وه فۆتۆگرافه‌رێكی زۆر ھه‌ن له كوردستان ته‌نیا وێنه ده‌گرن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، یاخۆ رێژهیهكهی كه‌م ھه‌ن كه باسی ته‌واوی ئه‌و شوێنه ده‌كه‌ن كه وێنه‌یان گرتووه، بۆیه كامێرایه‌كم كڕی و سه‌ردانی شوێنه مێژوویی و كولتووری و سروشتییه جوانه‌كانی كوردستان‌م كرد، دواتر له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌كاونتێكم دانا به ناوی (iam.Hawkar) له وێوه وێنه‌كانم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، پێناسه‌یه‌كی پوختیش له‌سه‌ر شوێنه‌كه ده‌نووسم.
له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی ئیدیتی وێنه‌كان چۆن ده‌یكات گوتی، "له پاڵ ئه‌وه‌ی وێنه‌كان ده‌گرم، بۆ ئیدیتكردنیان بیرۆكه له فۆتۆگرافه‌ره بیانییه‌كان وه‌رده‌گرم، چونكه ئیدیتی شوێنه مێژووییه‌كان یان سروشت یان په‌یكه‌ر جیاوازه و ته‌كنیكی جیاوازی ده‌وێت، هه‌ر شوێنێك و كات و ساتێك، ئیدیتی وێنه‌كه جیایه و تایبه‌ت به خۆی ھه‌یه."
ڕوونی كرده‌وه، "كاتێك وێنه‌كان ده‌گرم و ئیدیتیان ده‌كه‌م و بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر وێنه‌كه ده‌نووسم، زانیارییه‌كان به ھه‌رسێ زمانی (كوردی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی) ده‌نووسم، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی بیانیش سوودی لێ بیبنن و زیاتر شوێنه‌كان بناسرێن، چونكه به‌هۆی هاشتاگه‌وه ئێسته ده‌توانی بابه‌تی خۆت به هه‌موو دنیا ئاشنا بكه‌یت".
زیاتر گوتی، "ئامانجی من ناساندنی شوێنه گه‌شتیاره‌كانی ھه‌رێمه به به میله‌ته‌كه‌ی خۆم و گه‌شتیارانی بیانی، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ھه‌رێم بكه‌ن و كاتێ سه‌ردانی شوێنێك ده‌كه‌ن، زانیاریی ته‌واو له باره‌ی شوێنه‌كه‌وه بزانن، بۆیه‌ش به زمانه‌كانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی باسی شوێنه‌كان ده‌كه‌م، تاكه ئاوات و ئامانجی من ناساندنی ھه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه".
ئاشكرای كرد، "له داهاتوودا پلانم هه‌یه كه سه‌ردانی ته‌واوی شوێنه مێژوویی و گه‌شتیاره‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بكه‌م و زانیاری له‌سه‌ر ھه‌موویان وه‌ربگرم، دواتر سه‌ردانی ھه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بكه‌م و كوردستانی گه‌وره له ڕووی شوێنه‌واری و كولتووره‌وه بناسێنم، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك فۆتۆگرافه‌رێكی كورد بتوانم خزمه‌ت به خاك و نیشتمانم بكه‌م، دواتر پلانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌م ده‌بێت."
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "نه‌مھێشتووه ھیچ ڕۆژێك بێ گه‌شت به‌ڕێ بكه‌م، مه‌به‌ستم ھه‌موو ھه‌فته‌یه‌ك كاتم بۆ شوێنێك داناوه، كاتێك سه‌ردانی شوێنێك ده‌كه‌م ته‌نیا باسی شوێنه‌كه ناكه‌م، بۆ نموونه كاتێك سه‌ردانی شارۆكه‌ی ڕانیه‌م كرد، به پۆستێك باسی شاره‌كه ده‌كه‌م و به پۆستێك باسی گهڕِهكی كۆنی قه‌ڵام كرد له رانیه، به پۆستێك باسی دهربهندم كرد جگه له چیاكانی و مزگه‌وته‌كان و شوێنه مێژووییه‌كانی".
"ئامانجی داھاتووم ئه‌وه‌یه سه‌ردانی ھه‌موو ئه‌و شوێنانه بكه‌م وه‌ك گه‌ڕیده‌یه‌ك به كتێبێك بڵاوی بكه‌مه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆشم ئه‌م خولیایه‌م ده‌ست پێ كردووه و هه‌ر گه‌شتێك ده‌كه‌م، به‌هۆی كاری پڕۆگرام و كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌وه بژێوی ژیان و پاره‌ی گه‌شته‌كه ئاماده ده‌كه‌م، بۆیه زیاتر كاره‌كه‌م خۆش ده‌وێـت و حه‌زی به‌رده‌وامیم هه‌یه". هاوكار وای گوت.
سه‌ردانی ھه‌ر شوێنێك بكه‌م په‌یامێكیش ده‌گه‌یه‌نم
هاوكار گوتی، سه‌ردانی ھه‌ر شوێنێك بكه‌م، په‌یامێكیش ده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌و شوێنه گه‌شتیاری و مێژووییانه ھه‌ن و به‌داخه‌وه فه‌رامۆش كراون، له زۆربه‌ی وڵاتان داھاتیان له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیارییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنانه گرنگی ته‌واویان پێ بدرێ، كه‌رتی گه‌شتیاری ھه‌رێمیش ده‌بووژێته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، كوردستان زیاتر ده‌ناسرێت و خه‌ڵكێکی زۆریش سوودمه‌ند ده‌بن و داھاتی رۆژانه‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت، داواكاریشم له خه‌ڵك ئه‌وه‌یه سروشتی ناوچه‌كان بپارێزن و پاك و خاوێنیی شوێنه‌كان وه‌ك ماڵی خۆیان ته‌ماشا بكه‌ن.
ھاوكار حوسێن سلێمان /23 ساڵ/ خه‌ڵكی گوندی شیره‌ی دۆڵی بالیسانه، كاری پڕۆگرام و سیستمی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر ده‌كات و شاره‌زاییه‌كی باشی لێی هه‌یه و وه‌ك بژێوی ژیانی سوودی لێ وه‌رده‌گرێت، جگه له زمانی دایك، زمانی ئینگلیزی و توركی و عه‌ره‌بی ده‌زانێت، ئاره‌زووی گه‌ڕیده‌ییه و حه‌ز ده‌كات سه‌رجه‌م شوێنه مێژوویی و گه‌شتیارییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به گه‌نجان بناسێنێت.