به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هاوئاهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى كوردستان، باسی ورده‌كاریی پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌كات كه پێویسته تا مانگی حه‌وت هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌وه‌ی ئه‌ركه له‌سه‌ریان و پێوه‌ندیی به ئه‌وان هه‌یه ته‌واوی بكه‌ن، دواتر وه‌زاره‌تی دارایی به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان رێنوێنی بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌رده‌كات.
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هاوئاهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ "وشه" گوتی، له پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌پێی ماده‌كانی یاساكه له یه‌كی نیسان پێڕه‌وی یاساكه‌ی دانا و له حه‌وتی نیسان پێڕه‌و له وه‌قائیع بڵاو بووه‌وه، ڕۆژێك دواتر لیژنه‌ی باڵای یاسای چاكسازی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵا كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆیه‌تی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه 10 بڕیاری له‌باره‌ی گرنگترین بڕگه و ماده‌كانی یاساكه كه پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن ده‌ركرا.
له‌باره‌ی 10 بڕیاره‌كه‌یش د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و گوتی، وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی بازرگانی و یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ژمێریاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌ی 70 و 80 كه هاوئاهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی چاكسازی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ده‌یكه‌ن، هه‌روه‌ها یه‌كخستنه‌وه‌ی لیستی خانه‌نشینی له یه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه پێوه‌سته به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و راسپاردنی وه‌زیری ناوخۆ بۆ ئاماده‌كردنی پێڕه‌وی پاسه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو پاسه‌وانه‌كان له هه‌موو داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت و هێزه ته‌ناهییه‌كان و حزبه سیاسییه‌كانیش له چوارچێوه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی پاسه‌وانی رێك‌بخرێن كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت، بۆ ئه‌م پرسه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان هاوئاهه‌نگ ده‌بێت بۆ یه‌كخستنی لیستی خانه‌نشینی كه هه‌یه.
ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرا كه سیستمی بانكی بكرێته سیستمێكی بانكی جیهانی
له‌باره‌ی پرسی سیستمی بانكی له هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرا كه سیستمی بانكی بكرێته سیستمێكی بانكی جیهانی، كردنه‌وه‌ی ئه‌ژمارێكی بانكی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ژماره مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن؛ له هه‌مان كاتدا بڕیاری كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ده‌ستنیشانكردنی په‌ككه‌وته‌یی كه پێویسته یه‌ك ناوه‌ندی مه‌ركه‌زی هه‌بێت و به‌رپرس ده‌بێت له په‌ككه‌وته‌یی كه پێویستیان به چاودێری هه‌یه و شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه مینحه‌یه‌كیان هه‌بێت له‌لایه‌ن حكوومه‌ت، بۆیه به‌م كاره وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كار له‌سه‌ر ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌كه‌ن.
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕیارانه زۆرینه‌ی چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، به‌تایبه‌ت له پێكهێنانی لیژنه‌كان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كان چ لیژنه‌ی سه‌ره‌كی یاخۆ لاوه‌كی له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كان پێكهێنراون، بۆیه ئێسته كه هه‌موویان چوونه بواری جێبه‌جێكردن، ته‌نیا پێویستی به رێنوێنیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌یه به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌م رێكارانه به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان پێویسته، تا حه‌وتی ته‌مووز كه ڕۆژی به‌ركاربوونی یاسای چاكسازییه، میكانیزم و رێنوێنی و رێكاره‌كان كه پێوه‌ستن بۆ یاساكه ته‌واو بكه‌ن.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هاوئاهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕوونیشی كرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كان ئێسته له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی هاوكار ده‌بن، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنی كاری لیژنه‌كان كه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ته‌واویان كردووه ته‌واوی بكه‌ن، بۆیه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك كاری خۆی ته‌واو بكات، نوێنه‌رێكی داواكاری گشتیی به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد ده‌بێت، به دڵنیاییه‌وه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی ئه‌ركی به‌دواداچوون و پێداچوونه‌وه به پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن، كاتێك یاساكه ده‌چێـته بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتی و فه‌رمانگه‌ی هاوئاهه‌نگی و به‌دواداچوون به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام درا و توانیمان جۆرێك هاوئاهه‌نگی هه‌بێت بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یاساكه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی دارایی رێنوێنیی تایبه‌ت بۆ هه‌موو بڕگه و ماده‌كانی یاسای چاكسازی ده‌رده‌كات، بۆیه به‌پێی ئه‌و ڕێنوێنییانه دیار ده‌بێت كه پێداچوونه‌وه به لیستی ناوی خانه‌نشینی و ئه‌وانه‌ی به نایاسایی خانه‌نشین كراون، ئه‌وانه‌ی كه به نایاسایی مافیان وه‌رگرتووه و لیستی فه‌رمانبه‌ران و پله‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ی سه‌ربازی و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ له چوارچێوه‌ی یاسایی رێكده‌خرێن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كان، لیژنه‌كانی وه‌زاره‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیر به‌رپرسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركه له‌سه‌ر ئه‌وان كه چه‌ندان لیژنه‌ی لاوه‌كییان هه‌یه، پێداچوونه‌وه به مه‌له‌فی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن و ده‌ستنیشانكردنی خه‌ڵكی شایسته بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری هه‌بێت و پره‌نسیپی سه‌ره‌كی له یاسای چاكسازی نانبڕكردنی خه‌ڵك نییه یان بڕینی مووچه‌ی كه‌س نییه و هه‌ر یه‌كێك شایسته‌ی مووچه و پله بێت به‌پێی یاسا پێی ده‌درێت.
وشه/بڵند ئیبراهیم