به‌پێی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تێیاندا پێشان ده‌درێت، به‌هۆی داڕووخانی خاكه‌وه، گوندێك له نه‌رویج ده‌كه‌وێته ژێر ئاو و خانووه‌كانی خاپوور ده‌بن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پێشان ده‌ده‌ن، به‌هۆی داڕووخانی خاكه‌وه له شارێكی نه‌رویج له باكوری وڵاته‌كه به‌ناوی "ئه‌لتا"، گوندێك به ته‌واوی ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ریاوه.
داڕووخانهكه به پانیی 650 مه‌تر و به قووڵایی 150 مه‌تر بووه
ئه‌ندرێس جۆرداڵ كه ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و وزه‌ی نه‌رویجه به تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی راگه‌یاندووه، رۆژی چوارشه‌می رابردوو خۆی داڕووخانێكی گه‌وره‌ی خاكی بینیوه و پێوه‌ندیی به پۆلیس و تیمی رزگاركه‌ر كردووه تا فریای هاووڵاتییانی ئه‌و گونده بكه‌ون كه خه‌ریكه ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ریاوه.
ئه‌وه‌شی گوتووه، داڕووخانهكه به پانیی 650 مه‌تر و به قووڵایی 150 مه‌تر بووه، داڕووخانهكه بووه‌ته هۆی خاپووربوونی هه‌شت خانوو و پێنج كابینه له گونده‌كه.
زیاتر گوتوویه‌تی، به‌ڵام له‌و رووداوه‌دا زیانی گیانی نه‌بووه و خه‌ڵكه‌كه زوو فریای خۆیان كه‌وتوون و هاوكات تیمی رزگاركهریش رۆڵی باشی هه‌بووه له رزگاركردنیان.