كۆمپانیای نیسان ڕای گه‌یاند، به‌هۆی بوونی كێشه له بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانی ئاڵتیمادا، نزیكه‌ی ملیارێك و 800 ملیۆنی لێ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كۆمپانیاكه‌ی و بڕیاری داوه هه‌موویان چاك بكاته‌وه.
شاره‌زایانی میكانیكی له ماڵپه‌ڕی "
caranddriver" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كێشه‌كه له ئیسپرینگی ته‌پله‌ی بزوێنه‌ره‌كه هه‌یه، ئه‌مه‌یش ڕێ له ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بێته لێخوڕین، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه نیسان ئۆتۆمبێله‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌م كێشه‌یه له مۆدێله‌كانی 2013 بۆ 2018 تێبینی ده‌كرێت
ئه‌م كێشه‌یه له مۆدێله‌كانی 2013 بۆ 2018 تێبینی ده‌كرێت و كۆمپانیاكه بڕیاری داوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆمپانیاكه‌یان یان له بریكاری كۆمپانیاكه‌یان ئۆتۆمبێله‌كانی ئاڵتیمایان كڕیوه و كێشه‌یان هه‌یه به خۆڕایی بۆیان چاك ده‌كرێته‌وه.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیایه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.