جێگری پارێزگاری هه‌ولێر زانیاری له‌باره‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت و له سبه‌ینێوه هاوشێوه‌ی پێش بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌ش ڕۆژه‌كه ده‌وام ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی حوزه‌یران، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، له سبه‌ینی یه‌كشه‌مه‌وه ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران پێش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ری لێ دێته‌وه.
فه‌رمانبه‌رانی گشت دا‌و ده‌زگاكان ده‌وام ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی نۆره
زیاتر ڕوونی كرده‌وه كه فه‌رمانبه‌رانی گشت دا‌و ده‌زگاكان ده‌وام ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی نۆره (ته‌ناوب) نه‌ك ته‌نیا نووسینگه‌ی وه‌زیره‌كان.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ته‌ناوبه‌كه به‌پێی خۆپارێزی ته‌ندروستی ڕێكبخرێت و ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیش به‌پێی ڕێنوێنی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له سه‌عات نۆ تا یه‌كی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
لێدوانی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ته‌نیا نووسینگه‌ی وه‌زیره‌كان ده‌وامیان ده‌كرد، به‌ڵام پێشتر به ته‌ناوب ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان له سه‌عات نۆ بۆ یه‌ك ده‌وامیان ده‌كرد. ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سیسته‌می پێشوو كه به‌ته‌ناوب ده‌وام له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان ده‌بێت.