شەوی ڕابردوو بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە شارەدێی دارەتووی هەولێر كەسێك كوژرا و كەسێكیش برینداربوو.
ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی حوزەیران، بەپێی گوتەی پەیامنێری "وشە" شەوی ڕابردوو لە شوێنەی ڕووداوەكە نزیك بوو، لە شارەدێی دارەتوو بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دوو كەسی نزیك یەك دەبێتە بە شەڕیان و لە ئاكامی تەقەكردنەوە كەسێك دەكوژرێت.
ئەو كەسەی كوژراوە هیچ پێوەندی بەڕووداوەكە نەبووە
ڕوونی كردەوە، ڕووداوەكە لە كاتێكە ئەو كەسەی كوژراوە هیچ پێوەندی بەڕووداوەكە نەبووە لە كاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەشكرد، لە كاتی تەقەكان ئەو دوو كەسەی كێشەكەیان هەبوو یەكێكییان بریندار بووە و هەر شەوی ڕابردوو پۆلیس ڕووداوەكەی كۆنتڕۆڵ كرد و دەستی كردووە بە لێكۆڵینەوە.
ڕووداوی كوشتن لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و چەندان حاڵەتی كوشتن و خۆ كوشتن تۆمار كراون.