دواى ناردنى هه‌شت ملیار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى له‌لایه‌ن قه‌ته‌ڕه‌وه بۆ بانكى ناوه‌ندى توركى (زراعه‌ت بانك) نرخى لیره‌ى توركى له 715 لیره‌وه گه‌یشته‌وه 670 لیره و له‌و ئاسته جێگیر بوو.
ئه‌م دابه‌زینه چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتى حوزه‌یران، موراد سوڵتان له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا نرخی به‌رانبه‌ر لیره دابه‌زى و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ر 100 دۆلارێکی ئه‌مه‌ریكی به 677 لیره‌ی توركی له بۆرسه‌كانی توركیا ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت، پێشبینى ده‌كه‌ین داخستنی بازاڕیش به‌رانبه‌ر 660 لیره ده‌بێت.
زیاتر گوتى، هۆكارى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ها بۆ لیره‌ى توركى ناردنى هاوكارییه‌كانى قه‌ته‌ڕه بۆ بانكى ناوه‌ندى توركى، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى گه‌شته ناوخۆییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى بازرگانییه له نێوان شاره‌كانى توركیا و وڵاتانى درواسێ به ڕێژه‌یه‌كى به‌رزتر.
ڕوونى كرده‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى لیره‌ى تورکی به‌وهۆیانه‌وه ئه‌مڕۆ له %0.27+ بووه، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت و بگاته 640 لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هه‌موو ئه‌مانه‌یش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له توركیا و نه‌بوونی بازاڕ له پێشووتر ڕووی دا.
له به‌رانبه‌ردا ده‌هام هه‌ركی خاوه‌نی نووسینگه‌ی چارچه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌ولێر به "وشه" ڕاگه‌یاند، له كوردستان به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و نه‌مانى گه‌شت و سنووره‌كان و پێویست نه‌بوونی هاووڵاتییان به‌و دراوه، ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 680 لیره‌ی توركیا ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت.
پێویسته بگوترێت، دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی لیره له ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جۆراوجۆر له لایه‌ك و سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆ له‌لایه‌كی تر دابه‌زیوه، ئه‌م دابه‌زینه‌یش چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه.