تیمێكى سینه‌مایى رووسى بڕیاریان داوه جارێكى تر فیلم كارتۆنى "گوورگ و كه‌روێشك" به‌رهه‌م بهێننه‌وه، كه له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1969 به‌رهه‌م هاتووه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له دوایین كاره‌كانى كارتۆنى گورگ و كه‌روێشك ده‌كات، كه به به‌ناوبانگترین كارتۆنى رووسى داده‌نرێت له مێژوودا.
به باشترین كارتۆن داده‌نرێت له مێژووى رووسیادا
ئه‌و كارتۆنه یه‌كه‌م جار به ناوى "ڕاوەستە بۆم کەروێشک” له ئایارى 1969 په‌خش كرا، به‌رهه‌مهێنانى كارتۆنه‌كه له سه‌رده‌مى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت بوو، به‌ڵام دواى رووخانى سۆڤییه‌تیش هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت نووسیویه‌تى ئه‌و كارتۆنه په‌نجا ساڵه شاشه‌ى ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانى جێنەهێشتووه، بڕیاریشه شێوازه نوێیه‌كه‌یشى گۆڕانكارییه‌كى تێدا نه‌كرێت، چونكه تیمى به‌رهه‌مهێن وێنه‌یه‌كى گورگ و كه‌روێشكه‌كه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناڕه‌زایى دروست كردووه و هه‌ودارانى ئه‌و كارتۆنه داوایان كردووه گۆڕانكارییه‌كى ئه‌وتۆى لێ نه‌كرێت و شێوازى خۆى بپارێزێت.
ڤیتالى كۆتیونوچكین كارى ده‌رهێنانى ئه‌و كارتۆنه‌ى كردووه، چیرۆكه‌كانى باس له سه‌ركێشى گورگ و كه‌روێشك ده‌كات، هه‌موو جارێك گورگ ته‌ڵه بۆ كه‌روێشك داده‌نێ كه‌چى كه‌روێشك نه‌جاتى ده‌بێت. بڕیاره 52 ئه‌لقه‌ى تر بۆ كارتۆنه‌كه زیاد بكرێت.