له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر به‌ئاسانی ئاماده ده‌كرێت و دهستكهوتنیشی ئه‌سته‌م نییه، هاوكات سوودی زۆری بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌كه‌ی كۆرۆنادا گرنگه بایه‌خی پێ بدرێت. ئه‌ویش لیمۆ به شیره كه زۆرینه‌مان فه‌رامۆشمان كردووه.
پێگه‌ی "
ئه‌لئه‌هرام" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نانسی ئه‌حمه‌د كه پزیشكێكی بواری ده‌رمان و پسپۆڕ له خۆراك و جۆرهكانیهتی رای گه‌یاندووه، لیمۆ به شیر ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌یه كه زۆرینه‌مان فه‌رامۆشمان كردووه و سوودگهلێكی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه.
ئه‌و پزیشكه میسرییه رۆشنایی ده‌كاته سه‌ر ئه‌و خواردنه‌وه‌یه و ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی كێشیان زۆره و ده‌یانه‌وێ كه‌می بكه‌نه‌وه، لیمۆ به شیر ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌یه كه فریایان ده‌كه‌وێ، هاوكات وزه‌یه‌كی زۆرباشیش به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت.
زیاتر ده‌ڵێ، هاوكات ئه‌و خواردنه‌وه‌یه سوودی بۆ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته هه‌یه و له‌گه‌ڵیدا ماده ژه‌هراوییه‌كانی ناو جه‌سته له‌ناو ده‌بات. لیمۆ به شیر سوودی بۆ كرانه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان هه‌یه و رێ خۆش ده‌كات به‌ئاسان خوێن به‌ناویاندا هاتوچۆ بكات، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كۆلیسترۆڵی به‌سوود له جه‌سته‌دا زیاد بكات.
لیمۆ خۆی به ته‌نیا كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینی "سی"، ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌رگری جه‌سته به‌هێز بكات به‌رانبه‌ر به باكتریا زیانبه‌خشه‌كان و جگه‌ر له ماده ژه‌هراوییه‌كان ده‌پارێزێت. دوای هه‌موو ئه‌وانه‌یش، سوودی بۆ دڵ و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و ته‌ندروستیی چاوه‌كان هه‌یه.
دواتریش ئه‌و پزیشكه دووپات ده‌كاته‌وه كه له‌م قۆناغه‌ی ئێسته كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه، سووده‌كانی ئه‌و خواردنه‌وه‌یه و مانه‌وه‌ی جه‌سته به ته‌ندروستی، وا ده‌كات جه‌سته بتوانێ به‌رگری له خۆی بكات به‌رانبه‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا.