له دوای هاتنی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵك و لایه‌نی زۆر هه‌وڵیان دا بوونی ڤایرۆسه‌كه له هه‌رێمی كوردستان به درۆ بخه‌نه‌وه، به‌ڵام خێزانی تووشبووه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لایه‌نه سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه، ڕاستییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و باس له دۆخی ته‌ندروستیی تووشبووه‌كانیان ده‌كه‌ن.
كاتێك شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسه‌كه ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كرد، ئاماری تووشبووان ڕووی له هه‌ڵكشان كرد، مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دا بوو كه هه‌ر ته‌نیا چه‌ند شارێكی نه‌گرته‌وه و به‌ناو سه‌رجه‌م شاره‌دێ، شارۆكه و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌خێرایی بڵاو بووه‌وه.
له دوای خۆی 13 كه‌سی تری تووشی ڤایرۆسه‌كه كرد
له‌گه‌ڵ تۆماركردنی ئاماری نوێی تووشبووان، تووشبوویه‌ك له شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی تۆمار كرا، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی ڕایانگه‌یاند، ئه‌و تووشبووه‌ی پێنجوێن كارمه‌ندی "نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هیدانی پێنجوێن" بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانی تریش هه‌بوو، له دوای خۆی 13 كه‌سی تری تووشی ڤایرۆسه‌كه كرد كه سه‌رجه‌میان كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه بوون.
بەهۆی بەرکەوتنەوە بۆ خه‌سوو و خه‌زووری گواستووه‌ته‌وه
یه‌كێك له‌و 13 كه‌سه‌ی له‌و كارمه‌نده‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه، هاوسه‌ری لوقمان له‌تیف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هیدانی پێنجوێنه، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، "هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌و كارمه‌نده‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه تووش بووه، ئه‌ویش بۆ خه‌سوو و خه‌زووری، واته دایك و باوكی لوقمانی گواستووه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی حوزه‌یران، لوقمان له‌تیف به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنام له هاوسه‌ره‌كه‌مدا به‌دی كرد، به ڕه‌چاوكردنی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینمان كرد، دواتر كه ئه‌نجامی پشكنینی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بۆ هاته‌وه، ده‌ركه‌وت ئه‌میش تووشی كۆرۆنا بووه، بۆیه ڕاسته‌وخۆ پشكنینمان بۆ خێزانه‌كه‌مان و به‌ركه‌وتووانی هاوسه‌ره‌كه‌م كرد.
سه‌ره‌تا دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیر بوو، به‌ڵام ئێسته سه‌لامه‌تن
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هاوسه‌ره‌كه‌مه‌وه، دایك و باوكیشم تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، باوكم ته‌ندروستیی جێگیره و هه‌ر له سه‌ره‌تایشه‌وه نیشانه‌كانی نه‌بووه و به هه‌ڵگر ناوی ده‌برێت، به‌ڵام دایكم و هاوسه‌ره‌كه‌م نیشانه‌كانیان هه‌یه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیر بوو، به‌ڵام ئێسته سه‌لامه‌تن.
پاش ئه‌وه‌ی سێ جار پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئه‌و خێزانه كراوه و هه‌موو كاته‌كان هه‌ر پۆزه‌تیڤ بوون، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی چواره‌م پشكنینیان وه‌رده‌گرن، له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت هێشتا ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یاندا ماوه یان تێ‌یان په‌ڕاندووه.
وێنه‌ی تووشبووه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییان كه‌وتنه شاردنه‌وه‌ی تووشبووان و له ترسی قسه‌ی خه‌ڵك و هه‌ڵه تێگه‌یشتنی خێزانه‌كان بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه، وه‌ك شتێكی شه‌رمه‌زاركه‌ر سه‌یر ده‌كرا، به‌ڵام خێزانی لوقمان به بیركردنه‌وه‌یه‌كی فراوانتر له‌م نه‌خۆشییه ده‌ڕوانن، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی باسی لێ ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت وێنه‌ی تووشبووه‌كانیشیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه و هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن زیاتر خۆپارێزی بكه‌ن و بڕوای ته‌واویان به بوونی ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌بێت.