هاوكار عه‌بدوڵا گه‌نجێكه له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان كتێبى بڵاو كردووه‌ته‌وه. وه‌ك ده‌زانرێت كارى وه‌رگێڕان له ناو كورد به ته‌واوى گه‌شه‌ى كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هاوكار له وه‌رگێڕه‌كانى تر جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه ئه‌و تایبه‌ت له بوارى تیرۆر كتێب وه‌رده‌گێڕێ و خۆیشى ماسته‌رى له بواره‌كه‌داهه‌یه، له‌م دیمانه‌یه‌ى "وشه" ئه‌و نووسه‌ر و وه‌رگێڕه گه‌نجه، باس له ناوه‌ڕۆكى كاره‌كانى ده‌كات.
له ماوه‌ى رابردوودا كتێبێكت له‌سه‌ر داعش بڵاو كردووه، دواتر ئه‌مساڵ كتێبێكى تر له‌سه‌ر مێژووى تیرۆر، باسیش له‌وه ده‌كه‌یت كتێبێكى ترت هه‌یه ئه‌ویش ده‌چێته خانه‌ى هزرى توندڕه‌وى. وه‌ك گه‌نجێك چى واى له تۆ كردووه سه‌رقاڵی تیرۆر بیت؟
راستییه‌كه‌ی ره‌نگه چه‌ند هۆكارێك هه‌بن، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌وه‌یه‌وه كه من حه‌زم به‌م بواره‌یه و ماسته‌رم له‌سه‌ر گرووپه توندڕه‌وه‌كان و به‌دیاریكراوی له‌سه‌ر داعش هێناوه. دواتر ئه‌م بواره، واته تیرۆر و ململانێی سیاسی، چه‌ندان ساڵه یه‌خه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی گرتووه و وه‌ك به‌ڵایه‌ك له كۆڵی نابێته‌وه و كوردیش پڕیشكی ئه‌م ئاگره‌ی به‌ركه‌وتووه. زۆرجاریش، ره‌نگه پێویست بكا هه‌ندێ بابه‌ت بۆ خوێنه‌ران و میله‌ته‌كه‌ت شی بكه‌یته‌وه، به تایبه‌تی دیارده‌ی ئیسلامۆفۆبیا و دروستكردنی چه‌ندان تۆمه‌ت به ناوی ئیسلام و دروستكردنی بوختان و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو به مێژوو و كه‌له‌پووری ئیسلامییه‌وه (هه‌رچه‌نده رووداوگه‌لی مێژووییش هه‌ن كه ره‌نگه داعش لاسایی كردووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی سوودی لێ بینیوه. كتێبی (سیاسی) و (به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ركردایه‌تی)یشم وه‌رگێڕاوه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاو ده‌بێته‌وه.
كتێبى "مێژووى تیرۆریزم" كه له لایه‌ن ده‌زگاى سه‌رده‌مه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن تۆوه هاتووه‌ته وه‌رگێڕان، ده‌مانه‌وێ ئه‌گه‌ر به‌وردیش بێت له‌ڕووى ناوه‌ڕۆك و رواڵه‌ته‌وه پێناسه‌یه‌كمان بۆ بكه‌یت، چه‌ند لاپه‌ڕه و له چه‌ند به‌ش پێكهاتووه، دواتر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى چۆن باسى مێژووى تیرۆر ده‌كات؟
كتێبی (مێژووی تیرۆریزم له چاخه دێرینه‌كانه‌وه تا داعش)، ده‌كرێ بڵێم وه‌ك مه‌وسووعه‌یه‌ك وایه له‌باره‌ی تیرۆر و ململانێی سیاسی و رووداوه مێژووییه‌كانی ئه‌و بواره، كتێبه‌كه له دووتوێی 832 لاپه‌ڕه‌دا، 18 به‌ش و دوو پێشه‌كیدا بڵاو بووه‌ته‌وه، تێیدا باس له مێژووی تیرۆر ده‌كاته‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا جیهادگه‌رایی له سه‌رده‌می داعشدا. تایبه‌ت به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، سه‌ره‌تا پێناسه‌ی تیرۆر و شێوازه‌كانی ده‌بڕینی تیرۆر ده‌كات به‌گوێره‌ی سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی تیرۆر، پاشان باس له زیلۆت و حه‌شاشینه‌كان ده‌كات كه به پێشه‌نگی تیرۆر داده‌نرێن. دواتر باسی ئه‌و تیرۆر و كوشتوبڕییه ده‌كات كه له سه‌رده‌می جه‌نگه جیهانییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ستالین و لینین و سه‌ركرده جیهانییه‌كانی تر ئه‌نجام دراون، ئینجا تیرۆری رووسیا و سه‌رده‌می زێرینی تیرۆر. ده‌كرێ بڵێین ئه‌م كتێبه تیرۆری به‌گوێره‌ی سه‌رده‌مه‌كان پۆلێن كردووه، پاشان دێته سه‌ر ره‌گوریشه‌ی توندڕه‌وی ئیسلامی، هه‌ر له‌وێوه باس له كه‌سایه‌تیی و رێكخراوه ئیسلامییه‌كان ده‌كات و ده‌یانخاته ژێر رۆشنایی مێژوو. هاوكات به‌شێكی ته‌رخان كردووه بۆ چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، هه‌روه‌ها تیرۆر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا. به‌شێكی تایبه‌تی دیاری كردووه بۆ باسكردن له مه‌سه‌له‌ی ئۆپراسیۆنه خۆكوژییه‌كان. دواجار باسی له رێكخراوی قاعیده و به‌شی كۆتاییشی ته‌رخان كردووه به بابه‌تی جیهادگه‌رایی له سه‌رده‌می داعشدا.
ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و لایه‌نی ئاینییه گه‌نجه‌كانمان بخه‌نه سه‌ر ئاینێكی راست و دروستكردنی تاكێكی میانڕه‌و
له پێشه‌كى كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن مێژووى تیرۆر بازنه‌ییه و خۆى دووباره ده‌كاته‌وه، ئایا به كورتى مێژووى تیرۆر كه‌ى ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌گه‌ر تیرۆری ئێسته كه گرووپه ئیسلامییه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن چ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ تیرۆرى كۆن هه‌بووه؟
راسته مێژووی تیرۆر به چه‌ندان شێوه و له سه‌رده‌می جیاواز خۆی نوێ كردووه‌ته‌وه، ده‌توانین بڵێن هه‌ر له سه‌رده‌می زیلۆت و حه‌شاشینه‌كان كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای مێژووی مرۆڤایه‌تی، تا ئێسته مه‌سه‌له‌ی تیرۆر و كوشتن و بڕین و ململانێی سیاسی هه‌ر هه‌بووه و به‌رده‌وامیش ده‌كێشێ. جۆره‌كانی تیرۆر و مه‌به‌سته‌كانی پشت لایه‌نه تیرۆرستییه‌كان ره‌نگه دیارخه‌ری ئه‌و جیاوازییه بن كه لایه‌نه تیرۆریسته‌كان له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه. بۆ وێنه، ئه‌و تیرۆره‌ی گرووپێكی وه‌ك تامیل ئیلام له سریلانكا ده‌یكرد به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی، ته‌واو جیاوازه له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ داعش به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئه‌ماره‌تی ئیسلامی و هێنانی هه‌موو دنیا بۆ ژێر به‌یداغی ئیسلامه‌تی. بۆیه ده‌كرێ بڵێین پێویسته چوارچێوه‌ی كار و مێژوو و ئامانجی هه‌ر رێكخراو و لایه‌نێكی توندئاژۆ به‌گوێره‌ی سه‌رده‌مه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێ.
ده‌توانین تیرۆر وه‌ك بابه‌ته‌كانى تر پۆلین بكه‌ین؟ ئایا چه‌ند جۆر تیرۆر له دنیادا هه‌یه؟ جیاكردنه‌وه‌كه ته‌نیا به‌هۆى ئایدۆلۆجیاوه ده‌بێت، بۆ نموونه ئه‌مه تیرۆرى ئیسلامییه‌كانه و ئه‌مه تیرۆرى سپیپێسته توندڕه‌وه‌كان؟ یاخۆ به‌هۆى ته‌كنیكیش جیا ده‌كرێنه‌وه؟
بێگومان تیرۆریش وه‌ك هه‌ر بابه‌تێكی دیكه پۆلێن ده‌كرێ. له‌م كتێبه‌دا به‌شێكی تایبه‌تی دیاری كردووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی شێوازی ده‌ربڕینی تیرۆر به‌گوێره‌ی سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان. ئایدۆلۆجیا ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. بۆ نموونه رێكخراوێكی گه‌ریلایی وه‌ك په‌كه‌كه كه كار له‌سه‌ر بیری نه‌ته‌وه‌یى و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت ده‌كاته‌وه (هه‌ندێك وڵات په‌كه‌كه به رێكخراوێكى تیرۆریستى ده‌زانن)، خۆی له‌خۆیدا ته‌كنیكه‌كانی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیشیان جیاوازه له رێكخراوێكی وه‌ك قاعیده كه له‌رێی رفاندنی فڕۆكه توانی زه‌برێكی گه‌وره له ئه‌مه‌ریكا بدات، لایه‌نێكی وه‌ك په‌كه‌كه زیاتر كار له‌سه‌ر ستراتیجیی (لێدان –و – راكردن) ئه‌وه‌ی كه به‌ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن (hit- and –run) ده‌كاته‌وه، چونكه له هه‌مان كاتدا زاراوه‌یه‌كی تر هه‌یه پێی ده‌ڵێن (asymmetric warfare) ئه‌مه مانای وایه دوو هێزی نابه‌رانبه‌ر له‌ڕووی چه‌ك و تفاق و هێزه‌وه رووبه‌ڕووی یه‌ك وه‌ستاون. بۆیه هێزێك كه توانایه‌كی دیاریكراو و سنوورداری هه‌یه، ناتوانێ رووبه‌ڕووی وڵاتێك زلهێز بوه‌ستێته‌وه، چونكه دواجار به‌زیانی خۆی كۆتایی دێت. بێگومان به‌گوێره‌ی سه‌رده‌مه‌كان و له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی چه‌ك و ته‌كنه‌لۆجیا، ئیتر توانا و به‌گه‌ڕخستنی ته‌كنیك له‌لایه‌ن گرووپه‌كانیشه‌وه به‌ره‌وپێش ده‌چێ. پێشتر ئه‌گه‌ر گرووپێك به شمشێر و چه‌قۆ كه‌سێكی نه‌خوازراویان كوشتبێ، كه‌چی گرووپه تیرۆرستییه‌كانی ئێسته خاوه‌نی چه‌كی پێشكه‌وتوو و چه‌ندان ئامێری مۆدێرنن.
ئایا نووسه‌رانى كتێبه‌كه له وه‌رگێڕانه‌كه‌ت ئاگه‌دار بوون؟ هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌یان چى بوو؟
یه‌ك له نووسه‌رانی ئه‌م كتێبه كه پرۆفیسۆر (جێرارد شالیاند)ه ره‌زامه‌ندی فه‌رمی به من داوه بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه بۆ سه‌ر زمانی كوردی و له كۆتایی كتێبه‌كه ئاماژه‌م پێ كردووه. به‌دڵنیاییه‌وه زۆری پێ خۆش بوو ئه‌م كتێبه‌ی بۆ زمانی كوردی دێته وه‌رگێڕان و بڕیاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ر دانه‌یه‌كی بۆ ببه‌م.
هۆشیارى تاكى كورد له‌سه‌ر تیرۆر چه‌نده؟
پێم وایه له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌ڕی داعش هۆشیاری تاكی كوردی زیاتر بوو، هه‌رچه‌نده پێشتریش له كوردستان هه‌ندێ رووداوی تیرۆریستی روویان داوه، به‌ڵام هاتنی داعش و لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی وایكرد تاكی كوردی زیاتر تێكه‌ڵ به‌و بابه‌تانه بێت و چاودێری رووداوه‌كان بكات. لێره‌شه‌وه، پێم وایه ئه‌وه ئه‌ركی وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان و مامۆستایانی ئاینییه زیاتر له‌م بواره كار بكه‌ن و زیاتر گه‌نجه‌كانمان بخه‌نه سه‌ر ئاینێكی راست و دروستكردنی تاكێكی میانڕه‌و و تاكێك كه نیشتمان و لایه‌نه پیرۆزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆش بوێت.
پێت وایه كتێبخانه‌ى كوردى بارته‌قاى ئه‌وه كتێبى تێدا بێت تا خوێنه‌رى كورد بتوانێ له تیرۆر بگات؟
پێم وایه هه‌ندێ كتێب له‌م بواره هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان، به‌ڵام ره‌نگه ژماره‌كه‌ی به‌گوێره‌ی پێویست نه‌بێ. زۆر له ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به رۆمان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده گرنگی به تیرۆر و ململانێی سیاسی ناده‌ن. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم هیچ بوارێك فه‌رامۆش بكرێ، به‌ڵام ناشبێ هه‌ندێ بواری گرنگ هه‌یه و پێویستیی تاك و میله‌ته، خۆمانی لێ شاره‌زا نه‌كه‌ین و پشتگوێ بخرێن. ره‌نگه یه‌ك له هۆكاره‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێ كه ئه‌و میله‌ته بێزار بووه له سیاسه‌ت و كوشتن و بڕین، یان ئه‌وه‌تا میله‌تێكی سۆزدارین به‌تایبه‌تی چینی گه‌نج زیاتر حه‌ز به شیعر و رۆمان ده‌كه‌ن زیاتر له كتێبێكی تیرۆر و یان هه‌ر بوارێكی تری زانستی. ئێسته ره‌نگه له هه‌موو كوردستان 50 كتێب له بواری (پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان) نه‌كرابێته كوردی. جا بۆیه ئه‌مه بۆشاییه‌كه پێویسته لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان زیاتر كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و گرنگی زیاتری پێ بده‌ن.
ده‌مانه‌وێ هه‌ندێك پرسیار له‌باره‌ى وه‌رگێڕانه‌وه بكه‌ین. تۆ وه‌ك گه‌نجێك له كاتى وه‌رگێڕان چ كێشه‌یه‌كت دێته به‌رده‌م به تایبه‌تى له‌ڕووى زمانه‌وه؟
راستی یه‌ك له مه‌رجه‌كانی وه‌رگێڕ ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو زمانی به‌ته‌واوی یان تا ئاستێكی باش بزانێ. من به‌وپێیه‌ی نزیكه‌ی 10 ساڵه كاری وه‌رگێڕان ده‌كه‌م، ئێسته‌ش له ده‌ربڕینی هه‌ندێ وشه و زاراوه كێشه‌م بۆ دروست ده‌بێ، به‌تایبه‌تی وشه‌گه‌لێك كه خۆی ئینگلیزییه، له عه‌ره‌بیدا واتایه‌كه‌ی هه‌یه به‌ڵام له كوردی زه‌حمه‌ت وشه‌یه‌كی گونجاوت ده‌ست ده‌كه‌وێ، یان ئه‌گه‌ر وشه‌كه كوردییه‌كه به‌كار بێنی، ئه‌وا خوێنه‌ری كورد لێت تێناگا یان ئه‌وه‌تا (ره‌نگه) پێویست به په‌راوێز و روونكردنه‌وه‌ی زیاتر بێ.
كێشه‌یه‌كی تر پێوه‌سته به‌ڕێنووسی كوردییه‌وه. به‌و پێیه‌ی تا ئێسته زمانێكی یه‌كگرتووی ستاندارمان نییه، بۆیه زۆركات ره‌نگه له‌رووی نووسینی وشه‌كان به‌ته‌واوی دووچاری كێشه و جیاوازی ببین. هه‌رچه‌نده خۆم گه‌یاندنی بیرۆكه‌ی تێكسته‌كه‌م زۆر له‌لا گرنگتره، به‌ڵام هه‌بوونی زمانێكی یه‌كگرتوو، ستاندارد و بێ كێماسی هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌بێ بۆ وه‌رگێڕانێكی جوان و پوختر.
له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌ڕی داعش هۆشیاری تاكی كوردی له‌سه‌ر تیرۆر زیاتر بوو>
ئایا ده‌زگاكان تا چه‌ند ماندووبوونى وه‌رگێڕ له‌به‌رچاو ده‌گرن؟
به‌وپێیه‌ی ئه‌و چه‌ند كتێبه‌م له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا وه‌رگێڕاوه، هاوكات به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی ده‌زگاكان به‌هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییه‌وه دووچاری كێشه‌ی زۆر هاتن، خوێنه‌ری كوردیش پێم وایه زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه پاره به كتێب بدات، بۆیه هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ده‌زگا و كتێبخانه‌كان كردووه. هه‌رچه‌نده دوو له‌و چوار كتێبه‌م به خواستی خۆم وه‌رگێڕاوه، به‌ڵام هه‌ندێ له ده‌زگاكان به‌ره‌چاوكردنی ره‌وشه‌كه و تایبه‌تر باری دارایی ده‌زگاكان، ئه‌وا مافی وه‌رگێڕ ده‌ده‌ن. زۆركاتیش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ده‌زگاكه، چونكه ده‌زگاكه خۆی كتێبی هه‌یه و ده‌یانه‌وێ وه‌رگێڕ ئه‌وانیان بۆ وه‌ربگێڕێ و ئه‌وكاته مافی ماندووبوونی ده‌ده‌ن. به‌شێوه‌یه‌گی گشتی، ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕ له هه‌مبه‌ر ماندووبوونی كاتی وه‌ڕگێڕان وه‌ریده‌گرێ، زۆر زۆر كه‌متره و هه‌رگیز به‌راورد ناكرێت.
ئایا به نیاز نیت له بوارى تر كارى وه‌رگێڕان بكه‌یت و یان بنووسیت، یان ته‌نیا له بوارى تیرۆر ده‌مێنێته‌وه و ده‌ته‌وێ پسپۆڕى وه‌ربگریت؟
راستییه‌كه‌ی له‌و ماوه‌یه كتێبی ترم بۆ پێشنیاركراوه بۆ وه‌رگێڕان له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی دیاریكراو، به‌ڵام بواری خۆم نه‌بووه و حه‌زم نه‌كردووه كارێكی كرچوكاڵ بكه‌م و هه‌ستم كردووه ره‌نگه نه‌توانم به‌گوێره‌ی پێویست حه‌قی بواره‌كه بده‌م. پێم خۆشه له‌چه‌ند بوارێك كار بكه‌م كه هه‌م له تایبه‌تمه‌ندیی خۆم نزیك بن، هه‌م پێم وایه ده‌كرێ تێیاندا سه‌ركه‌وتوو بم. بۆیه زیاتر حه‌ز ده‌كه‌م جگه له تیرۆر، له بواره‌كانی ململانێی سیاسی، سیاسه‌ت و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مێژوو، ئاین و ره‌خنه‌ی ئاینی كار بكه‌م.