پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ریزبەندیی زانكۆكانی كوردستانی راگەیاند. بەپێی ریزبەندییەكە، هیچ زانكۆیەك ناوی لە گرووپی A نەهاتووە. لە ریزبەندی ئەمساڵدا زانكۆكانی سۆران و گەشەپێدانی مرۆیی پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا.
لە زانكۆ حكوومییەكان لە گرووپی B زانكۆی سۆران بە پلەی یەكەم و زانكۆی كۆیە بە پلەی دووەم دێت. زانكۆی سلێمانی بە پلەی سیێەم، زانكۆی هەولێری پزیشكی چوارەم، زانكۆی دهۆك پێنجەم و زانكۆی سەڵاحەدینیش پلەی شەشەمی بەدەست هێناوە.
لە گرووپی C زانكۆی زاخۆ بە پلەی یەكەم، زانكۆی چەرموو بە پلەی دووەم، زانكۆی هەڵەبجە بە پلەی سێیەم، زانكۆی راپەڕین چوارەم، زانكۆی پۆلۆتەكنیكی سلێمانی پێنجەم.
لە گرووپی D زانكۆی گەرمیان بە پلەی یەكەم دێت، پاشان زانكۆی پۆلۆتەكنیكی دهۆك و لە پلەی سێیەمیشدا زانكۆی پۆلۆتەكنیكی هەولێر ناوی هاتووە.
لە زانكۆ تایبەتییەكانیش هیچ زانكۆیەك نەگەیشتووەتە گرووپی A و لە گرووپی B زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە، زانكۆی ئەمەریكی لە عێراق سلێمانی دووەمە و زانكۆی لبنانی فڕەنسی سێیەم، زانكۆی ئیشك پلەی چوارەمی چوارەمی هێناوە.
لە گرووپی C زانكۆی جیهان هەولێر بە پلەی یەكەم دێت و زانكۆی جیهان لە سلێمانی دووەمی مسۆگەر كردووە. دواتر زانكۆی كۆماری بە پلەی سێیەم دێت.
لە گرووپی D زانكۆی نەورۆز یەكەم، زانكۆی هەولێر دووەم، زانكۆی جیهانی دهۆك سێیەم، زانكۆی بەیان چوارەم، زانكۆی ئەمەریكی كوردستان پێنجەم، زانكۆی حەیات شەشەمە.