به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی "وشه" كردوویه‌تی بۆ هاوكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و به‌دیاریكراوی چۆمان و خه‌لیفان، دوو پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون و پاسه‌وانی گرتووخانه‌ی "قه‌ڵای سووسێ"ن له نزیك دووكان، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ ناو كه‌سوكاریان، بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه.
چۆمان /136 كم باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر/ به‌هۆی دوورییه‌كه‌ی له هه‌ولێر و نه‌بوونی هیچ حاڵه‌تێك له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌و ناوچه‌یه، بووه‌ته جێی پرسیار له‌ناو دانیشتووانه‌كه‌یدا كۆرۆنا چۆن گه‌یشته ناوچه‌كانیان. به‌ڵام له‌م به‌دواداچوونه‌دا "وشه" زانیارییه‌كه به‌وردی ده‌خاته ڕوو.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رای گه‌یاند، 10 تووشبووی كۆرۆنا له شاره‌دێی خه‌لیفان سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون.
ئێسته چۆمان ده‌یان تووشبووی كۆرۆنای هه‌یه و شارۆكه‌كه به ته‌واوی كه‌ره‌نتین كراوه
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ته‌ندروستیی شاره‌دێكه، "هۆی تووشبوونی ئه‌و 10 كه‌سه بهركهوتنیانه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی به ناوی (جه‌بار قادر مه‌لا شێخ) كه پاسه‌وانه له گرتووخانه‌ی قه‌ڵای سووسێ له نزیك دووكان له پارێزگای سلێمانی".
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی كه دانیشتووی چۆمانه، پێكه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌سه‌ربردنی كاتی پشوویان له‌ناو كه‌سوكاریان، به‌ڵام بوونه سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان گیرۆده كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئاراس غه‌فوور حه‌مه‌ده‌مین پێشمه‌رگه‌كه‌ی تری یه‌كێتییه كه به‌هه‌مانشێوه‌ی جه‌بار قادر له گرتووخانه‌ی قه‌ڵای سووسێ پاسه‌وانه، دانیشتووی چۆمانه و كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵ، كه‌سوكار و هاوڕێكانی نزیكی بوونه‌ته‌وه و ماچیان كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێسته چۆمان ده‌یان تووشبووی كۆرۆنای هه‌یه و شارۆكه‌كه به ته‌واوی كه‌ره‌نتین كراوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆرۆنا له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌وه، دوای ددانپێدانانی به‌رپرسانی پێنجوێن و سلێمانی دێت كه دووپاتیان كرده‌وه، هۆی ته‌شه‌نه‌كردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له كوردستان، هه‌ڵگرتنی تیمه‌كانی پشكنینی كۆرۆنا بووه له مه‌رزی باشماخ و شلكردنی بازگه‌كانی روو له عێراق بۆ هاتوچۆ، به مه‌به‌ستی قازانجی به‌رپرسانی یه‌كێتی و كاری قاچاخچێتی.
ئێسته هه‌رێمی كوردستان رۆژانه سه‌رووی 100 تووشبووی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت، له كاتێكدا له سه‌ره‌تای ڤایرۆسه‌كه‌دا حكوومه‌ت كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی كه‌ره‌نتین كرد و كۆنترۆڵی كرد و به تێكڕایی 370 تووشبوو هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی بۆ مه‌به‌ستی كه‌سی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌ناو خه‌ڵكی كوردستاندا، ڤایرۆسه‌كه‌ی به به‌ربڵاوی هێنایه‌وه ناو دانیشتووانی هه‌رێم.