له سێی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، كامیل عه‌بدولقادر یه‌كێك له بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرا، به‌ڵام پزیشكان نه‌یانتوانی نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی سییه‌كانی بۆ بكه‌ن و ناردوویانه‌ته‌وه كوردستان تا كێشی له‌شی به‌رز ببێته‌وه، به‌ڵكو له داهاتوودا بتوانن نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و خێزانداره و خاوه‌نی دوو منداڵه و له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا شه‌ش كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی شه‌هید بوون و خۆیشی بریندار ده‌بێت و پیشه‌ی مامۆستایه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به هۆی خراپی باری ته‌ندروستی ناتوانێت له ماڵ بچیته ده‌ره‌وه و وانه بڵێته‌وه، به ئامێری ده‌ستكرد ئۆكسجین هه‌ڵده‌مژێت.
چه‌ندان جار به‌مه‌بستی چاره‌سه‌ری بۆ ئێران و چه‌ند وڵاتیكی تر رۆیشتووه و پێیان راگه‌یاندووه كه %90ی سییه‌كانی له‌كار كه‌وتووه. ساڵی رابردوو به‌هۆی فشاری كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییان و چالاكڤانان و كه‌سوكاری شه‌هیدان، حكوومه‌ت ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیای كرد به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی و چه‌ند رۆژێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بۆ "وشه" گوتی، "مامۆستا كامیل كه وه‌ك سومبولی بریندارانی كیمیارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه، باری ته‌ندروستی زۆر خراپه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ٩٠%ی سییه‌كانی له ده‌ست داوه، دكتۆره‌كان نه‌یانتوانیوه نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سی بۆ بكه‌ن".
دكتۆره‌كان پێیان گوتووه له‌شی لاواز بووه و كێشی دابه‌زیوه و ده‌بێت كێشی زیاد بكات تا بتوانن هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنێن.
به‌پێی ئامارێكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون و 10 هه‌زار كه‌س بریندار بوون، له ساڵی 2003وه تا ئێسته 92 برینداری كیمیاران له هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنیان گیانیان له ده‌ست داوه. له ئێسته‌شدا جیا له مامۆستا كامیل نزیكه‌ی 200 برینداری تر دۆخی ته‌ندروستییان خراپه و پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه.
هه‌ڵه‌بجه 83 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی دووره.
سه‌لام هانه‌دنی