پسپۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی بواری خۆراك ڕێکخستنی کێشی جەستە، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا ڕێی نوێ بۆ دابه‌زینی كێش ئاشكرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر بته‌وێ كێشی له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه، پێویسته كه‌متر بخۆی، به‌ڵام هه‌ندێك كات خۆراكی ته‌ندروست و كالۆری نزم ئه‌گه‌ر زیاتریش بخورێت، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش."
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی حوزه‌یران، دێرین مزه‌فه‌ر پسپۆڕی بواری خۆراك و كێش دابه‌زاندن بە "وشه"ی گوت، پێشتر به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌مبوو، زیاتر پلانی كێش دابه‌زاندنم بۆ هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانم داده‌نا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كی نزیكم به پلانی خۆراكی تایبه‌تیی من كێشی زۆر به ته‌ندروست دابه‌زی، پێوه‌ندی پێوه كردم و ئامۆژگاری كردم كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌رده‌وامی به كاره‌كه‌م بده‌م و هەژماری تایبه‌ت بكه‌مه‌وه، تێیدا ڕێنوێنیی هاووڵاتییان بكه‌م تا زۆرترین كه‌س سوودم لێ وه‌ربگرن.
پێویسته ئه‌و خۆراكانه بناسرێن كه بڕێكی كه‌م كالۆرییان تێدایه
زیاتر گوتی، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كوردستان گەنج زۆر به‌ده‌ست ناڕێکی کێشیانەوە ده‌ناڵێنن، بیرۆکەی هاوڕێکەمم قبووڵ کرد و هەژمارێکم بە ناوی"GETFIT KURD" به واتای (ئه‌ی كورد له له‌شێكی ڕێكدا بمێنه‌ره‌وه) دانا، ئێسته له‌م ڕێیه‌وه سوود به هاووڵاتییان ده‌گه‌یه‌نم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش هه‌زاران قوتابیی تایبه‌تی خۆم بۆ دابه‌زاندنی کێش هه‌یه، ڕۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه ڕێنوێنیی و چاودێرییان ده‌كه‌م."
ئه‌و پێی وابوو هۆكاره‌كانی قه‌ڵه‌ویی له گه‌نجاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك، "یه‌كه‌م، به‌هۆی ئه‌و شارستانییه‌ی له دنیادا مرۆڤایه‌تی تێی كه‌وتووه، گه‌نجان زیاتر به ئۆتۆمبێل و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه ده‌ڕۆن و كه‌متر به‌پێ ده‌ڕۆن و ده‌جووڵێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش زۆرترین كات دانیشتوون و ئامێره زیره‌كه‌كانی وه‌ك تابلێت و مۆبایل به‌كار ده‌هێنن. دووه‌م، خواردنی خێرا و زۆرترین كات ژه‌مه‌كانیان له ده‌ره‌وه ده‌بێت كه ژه‌می ناته‌ندروسته. سێیه‌م، له ماڵه‌وه ژنان به‌هۆی ئامێره زیره‌كه‌كانه‌وه كه‌متر له جاران ده‌جووڵێن كه ئه‌مه‌یش هۆكارێكی تره، بۆیه ئه‌م هۆكارانه ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كێشی له‌ش و نه‌سووتاندنی ئه‌و كالۆرییه‌ی كه له له‌شدا ڕۆژانه له ڕێی خۆراكه‌وه ده‌یخۆین، كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و قه‌ڵه‌وی دروست ده‌بێت".
ڕوونی كرده‌وه، "پێویسته ئه‌و خۆراكانه بناسرێن كه بڕێكی كه‌م كالۆرییان تێدایه و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌ده‌ن. هه‌موو ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ڕۆژانه ده‌یانخۆین، بڕێكی دیاریكراو كالۆرییان تێدایه، به‌ڵام رێژه‌ی كالۆرییه‌كه له خۆراكێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت، چونكه هه‌ندێك خۆراك هه‌ن كه بڕێكی زۆر كالۆرییان تێدایه به‌تایبه‌تی خۆراكی ده‌ستكاریكراو یان خۆراكه خێراكان، به‌مه‌ش كاتێكی زیاتری ده‌وێت بۆ هه‌رسكردن و ده‌بێته هۆكارێك بۆ زیادكردنی كێش."
ئاشكرای كرد، "ئه‌و خۆراكانه‌ی كه بڕێكی كه‌م كالۆرییان تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌ندن به ریشاڵ و ئاو، ده‌بنه هۆی قورسكردنی گه‌ده و واده‌كه‌ن له‌ش له سیستمی هه‌رسیدا له خۆراكی زیاد له پێویست رزگاری بێت، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه خۆراكی كالۆریی نزم ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش، به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی كه خه‌ڵك بیر له به‌كارهێنانی ده‌كه‌نه‌وه."
ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ به‌خێراییه‌كی نموونه‌یی كێشی له‌شتان ئاسایی بكه‌ن.. پێویسته وه‌رزشێكی به به‌رنامه بكه‌ن و ریجیمێكی پوخت و كارا پێڕه‌و بكه‌ن
زیاتر گوتی، "دابه‌زاندنی كێش كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام كاتێك رێیه‌كی باش و ته‌كنیكێكی له‌بارت هه‌بێت، ئه‌وه دابه‌زاندنی كێش ئاسان ده‌بێت. ڕێی سروشتی زۆرن بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش و سووتاندنی ئه‌و چه‌ورییه زیادانه‌ی كه له له‌شدا كۆ ده‌بنه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانین كه شێوازی ژیانی ناته‌ندروستیش له‌گه‌ڵ زۆرخۆری، ده‌بنه هۆكار بۆ زیادبوونی كێش، زۆركات ئه‌م قه‌ڵه‌وبوونه پێوه‌ندی به جیناته‌وه هه‌یه و مه‌ترسی زیاتره له‌سه‌ر له‌ش."
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌وی جیناتیان هه‌یه، ڕاكردن كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه كێشیان زۆره و قه‌ڵه‌ون، چونكه ڕاكردن ده‌بێته هۆی ئاره‌قكردن و به‌زه‌حمه‌ت هه‌ناسه‌دان، بۆیه پێویسته كاتێك وه‌رزش ده‌كه‌ن كه كه‌شوهه‌وا پاك بێت و كه‌مترین كه‌س له ده‌ره‌وه بێت به‌تایبه‌ت به‌یانیان زوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كه‌مترین ئۆتۆمبێل له ده‌ره‌وه بێت، چونكه كاتێك تۆ وه‌رزش ده‌كه‌یت زۆرترین هه‌ناسه‌ت پێویسته و ئه‌وكاته له ڕێی ده‌م و لووته‌وه هه‌ناسه ده‌ده‌یت، ئه‌گه‌ر كه‌شه‌كه پاك نه‌بێت، هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژی و زیانی بۆت ده‌بێت".
ئاماژه‌ی بەوەش كرد، "ئه‌و ڕێیه‌ی من سوودی لێ وه‌رده‌گرم بۆ دابه‌زاندنی كێش، سیستمێكی نوێی جیهانییه كه ئیش له‌سه‌ر باڵانسی كێشی له‌ش ده‌كات و دابه‌زاندنی كێش ڕێك ده‌خات، سه‌ره‌تا گوێ له ستایلی ژیانی كه‌سه‌كه ده‌گرم و خۆراكه‌كانی جیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كامه‌ی ته‌ندروسته و كامه‌ی ته‌ندروست نییه، تا ئه‌و كاته‌ی خۆیشی به یه‌كجاری جیای ده‌كاته‌وه و فێری ده‌بێت".
دكتۆر دێرین گوتی، "به‌ڕاستی من كه ده‌ستم به‌خوێندن له‌و بواره كرد، فێر كراین كه له‌سه‌ر شێوازی ژیانی كه‌سه‌كه پلانه‌كانی كێش دابه‌زاندن و ڕێكخستنی خۆراكی دابنێین تا به‌رده‌وام بێت و شتێكی جیاواز و سه‌یر نه‌بێت كه نه‌توانێ بیكات، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوردن نین و بیانین، پلانی كێش دابه‌زاندنم بۆ داناون، زۆر به‌ئاسانی توانیان جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆراكه‌كانیان له پلانی ته‌ندروستی نزیك بووه، به‌ڵام له كوردستان شێوازی ژیان و خواردنی ته‌ندروست نییه و زۆر جیاوازه، له كوردستان كه‌سه‌كان ده‌بێت بۆ كێش دابه‌زاندن هه‌م شێوازی ژیانیان بگۆڕن هه‌م خۆراكه‌كانیان بگۆڕن، ده‌بێ پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن و به زووترین كات كێشیان ته‌ندروست بێته‌وه."
پێویسته بڕێكی زیاتر ئاو بخورێته‌وه
نه‌یشارده‌وه كه خواردنه كوردییه‌كان زۆر خۆشن، به‌ڵام پڕن له کاربۆهیدرایت و كه‌م کالۆرییان تێدایه كه له‌ش بتوانێت سوودی لێ وه‌ربگرێت، بۆیه زۆرترین كه‌س تووشی قه‌ڵه‌وی ده‌بن. هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاند، ئامۆژگاری من بۆ گه‌نجان ئه‌وه‌یه پێویست ناكات كه‌س سه‌رزه‌نشتی خۆی بكات، چونكه مه‌رج نییه هه‌موو كاتێك به‌پلان ژیان بكه‌ین و خۆراك و خواردنمان زۆر ڕێك بێت و خه‌ومان به سیستم بێت، مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی لاواز بێت ته‌ندروست بێت و ژیانی خۆش بێت، ته‌نیا هه‌وڵ بده‌ن تا ده‌توانن زۆرترین كات ئاگەداری خۆتان بن و خواردنی ته‌ندروست بخۆن و هه‌فته‌ی چوار ڕۆژ وه‌رزش بكه‌ن به‌لایه‌نی كه‌میش له ڕۆژێكدا پێویسته 40 خوله‌ك جووڵه بكه‌ن و بجووڵێن.
"پێویسته بیرمان نه‌چێ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه پێویسته بۆ له‌ش وزه‌یه، وزه‌یش له ڕێی خۆراكی ته‌ندروسته‌وه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت نه‌ك نه‌خواردنی خواردن و خۆ بێبه‌شكردن لێی، ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ به‌خێراییه‌كی نموونه‌یی كێشی له‌شتان ئاسایی بكه‌ن، پێویسته هه‌م وه‌رزشێكی به به‌رنامه بكه‌ن و هه‌میش ریجیمێكی پوخت و كارا پێڕه‌و بكه‌ن، واته هه‌ردووكیان ئه‌نجام بده‌ن تا ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌رتان ده‌ست بكه‌وێت." دێرین وای گوت.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، "پێویسته هه‌مووان هه‌وڵ بده‌ین ڕێژه‌یه‌كی زیاتر ئه‌و خواردنانه بخۆین كه كاربۆهیدارتیان كه‌مه و پرۆتنیان زیاتره، چونكه پرۆتین یه‌كێكه له باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ی كه یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌دات و خواردنی ده‌بێته هۆی بنیاتنانی ماسولكه‌كان. پرۆتین ترشی ئه‌مینی تێدایه كه وه‌ك به‌ردی بناغه‌یه بۆ ماسولكه‌كان و یارمه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان ده‌دات و گه‌شه‌ی ماسولكه زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ریش به‌رده‌وام بڕێكی زۆر پرۆتین بخۆین، ئه‌وا زیانی زۆر به گورچیله‌كان ده‌گات و كێشی له‌ش زیاد ده‌بێت و ده‌بێته هۆی تێكدانی ژه‌مه‌كان. بۆیه پێویسته بڕێكی زیاتر ئاو بخورێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نایترۆجینی پرۆتینه‌كه بكرێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش و زیانێكی كه‌متر به له‌ش بگات".
دێرین مزه‌فه‌ر /23 ساڵ/كچێكی گه‌نجی كورده، 11 ساڵ له سوید ژیاوه، ئێسته له هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی ده‌ژی، له زانکۆی پزیشكیی سلێمانی قوتابییه و درێژه به خوێندنی ده‌دات، هه‌روه‌ها پسپۆڕی بواری خۆراكە و خاوه‌نی چوار بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه له بواری كێش دابه‌زاندن و ڕێكخستنی خۆراك به‌شێوه‌ی ته‌ندروست، ئه‌و پسپۆڕییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پزیشك ئه‌كاش سێهراواتی هیندی به‌ده‌ست هێناوه كه چه‌ندان ملیۆن كه‌س له‌ژێر ده‌ستی كێشیان دابه‌زاندووه، دێرین خاوه‌نی هه‌زاران قوتابییه و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌گوێی ڕێنوێنییه‌كانیان كردووه، سوودمه‌ند بوون و وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك وێنه‌كانی بڵاو كردوونه‌ته‌وه.