به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك، ده‌كرێ پێكوته‌ى تایبه‌ت به ئیفلیجى منداڵان بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌كار بهێنرێت كه نرخه‌كه‌ى هه‌رزانه و له هه‌مان كاتیش‌دا به‌كارهێنانى بێ مه‌ترسییه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
حوڕه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ى حوزه‌یران، ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى توێژینه‌وه‌یه‌ك كردووه كه له رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى بڵاو كراوه‌ته‌وه، توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن دوو زانا ئه‌نجام دراون كه پێشتر هاوكار بوون له دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه‌ى نه‌خۆشیى ئایدز دروست ده‌كات.
پێكوته‌ى دژ به ئیفلیجى منداڵان بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا پێشنیاز ده‌كرێت
ئه‌وانیش كۆنستانتین سوماكۆف و رۆبێرت گالۆیه، ئه‌م دوو زانایه گوتوویانه پێكوته‌ى "OPV" كه پێشتر له په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه به‌رهه‌م دێت و له دژى ئیفلیجى منداڵان به‌كار دێت، ده‌توانرێت بۆ خۆپاراستن له دژى ڤایرۆسى كۆرۆنایش به‌كار بێت.
ئه‌وان ده‌ڵێن ڤایرۆسى "RNA" كه هۆكاره بۆ ئیفلیجى منداڵان، هاوشێوه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنایه، جگه له‌مه‌یش پێكوته‌ى "OPV" پێشتر ده‌ریخستووه ده‌توانێ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى تریش بكات.
بۆیه به‌هۆى هه‌رزانییه‌كه‌ى و سه‌لامه‌تییه‌كه‌ى، ده‌توانرێت تا پێكوته‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به ته‌واوى ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌و پێكوته‌یه به‌كار بهێنرێت.
له ناوه‌ڕاستى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵدا ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌ركه‌وت و به‌خێرایى بووه په‌تایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى، زانایان له چه‌ندان وڵات پێشبڕكێیانه بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێكوته‌ى ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ ئه‌نجامێكى سه‌لمێنراو نییه.