ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ردانی كه‌ركووكیان كرد و هۆشدارییان به فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركووك دا له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی راكان جبووری.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا راكان جبووری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، نووسراوێكی ده‌ركردووه به‌وه‌ی چه‌ند ماڵه عه‌ره‌بێك له ناوچه‌كانی تری عێراق بهێنێته كه‌ركووك له شوێنی چه‌ند ماڵه كوردێك، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كوردی له به‌غدا لێ كه‌وتووه.
سه‌ردانمان بۆ كه‌ركووك بۆ ئه‌وه بوو فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركووك ئاگه‌دار بكه‌ینه‌وه كه خۆی تێكه‌ڵی كێشه كارگێڕییه‌كان نه‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی حوزه‌یران، ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌ردانمان بۆ كه‌ركووك بۆ ئه‌وه بوو فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركووك ئاگه‌دار بكه‌ینه‌وه كه خۆی تێكه‌ڵی كێشه كارگێڕییه‌كان نه‌كات.
هه‌ركی ئاماژه‌ی به‌وه دا، به فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركووكمان گوتووه، ئه‌و كێشانه ده‌بێت به ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، نابێت ئه‌و وه‌ك فه‌رمانده بڕیاره‌كانی راكان جبووری جێبه‌جێ بكات.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، راكان جبووری به پشتیوانی به‌شێكی یه‌كێتی، به‌سه‌ر كه‌ركووك سه‌پێنراوه. وه‌ك هاووڵاتییانی كورد له كه‌ركووك ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ی راكان جبووری له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه كردوویه‌تی، به‌عس به 30 ساڵی ته‌مه‌نی حكوومی نه‌یكردووه.
ناسر هه‌ركی ئه‌وه‌یشی گوت، سوپاسی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌مان كرد كه بڕیاره‌كانی راكان جبووریی جێبه‌جێ نه‌كردووه و به‌ڵێنی داوه به‌شێك نه‌بێت له كێشه‌كان.