له هه‌فته‌ی بیست و چوار ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر كۆرپه‌ڵه له دایك بێت، له‌وانه‌یه بژیت، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه له دایك ببێت پێویسته له‌ژێر چاودێریدا بێت، هه‌روه‌ها كێشی كۆرپه‌ڵه له‌م هه‌فته‌یه‌دا نزیكه‌ی 750 گرام ده‌بێت.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی بیست و چواره‌مى دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، زیادبوونی كێشی كۆرپه‌ڵه به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش به زیادبوونی بارستایی ماسولكه‌كان، هه‌روه‌ها گه‌شه‌كردنی ئه‌ندامه‌كان، كێشی كۆرپه‌ڵه له‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت نزیكه‌ی 750 گرام بێت.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، كیلۆگرامێك یه‌ك چاره‌گ كه‌م له‌و هه‌فته‌یه‌دا ئه‌گه‌ر كۆرپه‌ڵه له دایك بێت له‌وانه‌یه بژیت، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه له دایك ببێت پێویسته له‌ژێر چاودێریدا بێت.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، دایك له هه‌فته‌ی 24 تا 28 پێویسته چاودێری ته‌واوی ڕێژه‌ی شه‌كره بكه‌ی له خوێنت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئایه نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی دووگیانیت هه‌یه یان نا، له‌و هه‌فته‌یه‌دا به‌رزی منداڵدانت دوو سانتیمه‌تر به‌رزتره له ئاستی ناوك، ئه‌گه‌ر خوێن یان هه‌ر شله‌یه‌كت بینی، به‌زووترین كات به پزیشكه‌كه‌ت بڵێ.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له قه‌باره و دروستبوونى بڕبڕه‌ى پشتى منداڵ ده‌كات.